خوای پەروەردگار هیدایەتمان بداتو نیەتمان خالص بكاتو كردەوەكانمان صواب بكاتو ئاخیرمان خێر بكات، بێگومان كۆمەڵێك شت هەیە هەندێك لە عەوامو خەڵكی نەخوێندەوارو نەشارەزا وا دەزانن كە دروست نیە ڕۆژوەوان بیكات، یاخود ڕۆژوی پێ دەشكێ لە حەقیقەتیشدا جائیزەو دروستە بۆ رۆژوەوان، وە بگرە هەندێ جار سوننەتیشە لەوانە بۆ نمونە سیواك، سیواك كە سەیر كەین لە مەزهەبی شافیعی دا دەفەرموێت: (ویُستحب السواك إلا للصائم بعد الزوال) سیواك موستەحەببە تەنها بۆ رۆژووەوان نەبێت لە دوای نیوەڕۆوە كە نابێت سیواك بكات، كەواتە هەر كەسێك كە بەڕۆژوو بێ وا تێگەینراوە كە لە دوای بانگی نیوەڕۆوە بۆ عەسر بۆت نیە تۆ سیواك بەكار بێنیت،
ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە