زانايان ڕاجیان سەبارەت بە قەترەی چاو کە ئایە رۆژوو دەشکێنێت یان نا؟
ئەوەی کە بەلای شێخ الاسلام و شێخ ابن عثیمین ەوە پەسەندە ئەوەیە کە قەترەی چاو رۆژوو ناشکێنێت.
شێخ ابن عثیمین - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - دەڵێت :
شێخ الاسلام ابن تیمیة - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - بۆچوونی وایە کە کلى چاو رۆژوو ناشکێنێت تەنانەت ئەگەر تامەکەشی بگاتە قورگ، وە فەرموویەتی ئەمە پێی ناوترێت خواردن یاخوود خواردنەوە، وە جێگەی خواردن و خواردنەوەش ناگرێتەوە، وە هیچ فەرموودەیەک نەهاتووە کە صحیح و ڕوون بێت و بڵێیت کل رۆژوو دەشکێنێت، وە ئەسڵ و بنچینەش وایە کە رۆژوو ناشکێنێت، بۆیە دەڵێین : ئەم بۆ چوونەی شێخ الاسلام تەواوەو و لەسەر ئەم بۆچوونەش ئەگەر هات و کەسێک قەترەی چاوی بەکار هێناو بەرۆژوو وە تامی ( قەترەکەی ) لە قورگیدا کرد رۆژووەکەی تەواوەو نەشکاوە.
الشرح الممتع ( 6 / 382 ) .