دروستە ان شاء الله هیچ ڕێگرێک نیەو هیچ بەڵگەیەك نیە لەسەر ئەوەی كە ممنوع بێت.
وە هەروەها كل لە چاوكردن یان قەترەیەك دكتۆر بۆی دەنوسێت بۆ گوێی دەینوسێت یان بۆ چاوی دەینوسێت چاوی دەهێشێت قەترەیەكی بۆ دەنوسێت ئەوە زەرەر نادات ان شاو الله وە دروستە كە پێویستی پێ بێو بەكاری بێنێو كێشەی نیە ئەگەر (تاڵاویش بگاتە قوڕگی) بەهەمان شێوە بەڵام هەوڵ بدا كە قوتی نەدا بتوانێ فڕێی بداتەوە، چونكە ئەوەی كە زیاتر موباشرە لەگەڵ قوڕگ زیاتر لوتە ڕاستەوخۆیە ئەما چاو و گوێ ئەوا دوورترەو دورترە لەوەی كە بچێتە قوڕگەوە گەر بشچێت دەبێت ئێمە ئاگامان لەمەسەلەیەك هەبێت كە زانایان بۆ نمونە شیخ الاسلام ابن تیمیە (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) (هەموو ئەو شتانەی كە ڕۆژووی پێ دەشكێن گەڕاندونیەوە بۆ دوو شت شتێكیان كە دەچێت ناو لاشە شتێكیشیان لەناو لاشەوە دێتە دەرەوە فەرمووی ڕۆژوو هەمووی بەو دوو شتە دەشكێت ئەوەی كە دەچێتە ناو لاشەوە مەرجە جێگای خواردنو خواردنەوە بگرێتەوە یەعنی خواردن بۆ خۆی خواردنەوە بۆ خۆی وە هەرشتێكیش كە لە جێگای خواردنو خواردنەوە بێت بۆ نمونە وەكو دەرزیەكی (مغذی) ئەوە جێگەی خواردنو خواردنەوە دەگرێتەوە ئەو دوو شتانە دەچنە ناو لاشە كە چووە ناو لاشە ئەوە كەواتە تۆ بە ڕۆژوو نەبویو وازت لە خواردنو خواردنەوە نەهێناوە ئەوە ڕۆژووی پێ دەشكێت .
ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە