حوکمی خواردن و خواردنەوەی ڕۆژوەوان لەکاتی لە بیرچوونەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی خواردن و خواردنەوەی ڕۆژوەوان لەکاتی لە بیرچوونەوە
پرسیار:

حوكمى كەسێكى بەرۆژو چییە ئەگەر بە لەبیرچونەوە شتێكى خوارد؟ وە ئەركى ئەو كەسە چییە كە دەیبینێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

هەر كەسێكى بەرۆژو ئەگەر بە لەبیرچونەوە شتی خوارد یان خواردەوە ئەوا رۆژوەكەى تەواوە و نەشكاوە، بەڵام هەر كە بیرى كەوتەوە دەبێت وازبهێنێت، تەنانەت ئەگەر پاروەكە لە ناو دەمیدا بوو دەبێت دەرى بهێنێتەوە.
بەڵام ئەو كەسەى كە دەیبینێت ئەوا واجبە لەسەرى كە بیری بخاتەوە .

هەركەسێكى بەرۆژو ئەگەر بەلەبیرچونەوە شتی خوارد یان خواردەوە ئەوا رۆژوەكەى تەواوە و نەشكاوە، بەڵام هەركە بیرى كەوتەوە دەبێت وازبهێنێت، تەنانەت ئەگەر پاروەكە لە ناو دەمیدا بوو دەبێت دەرى بهێنێتەوە، وە بەڵگەى تەواوێتى ئەو جۆرە لەرۆژو ئەو فەرموودەیەیە كە سابت بووە لە پێغەمبەرى خواوە  ـ ـ  لە ئەبی هورەیرەوە كە دەفەرموێت: (( من نسي وهو صائم فأكل أو شرب فليتم صومه، فإنما أطعمه الله وسقاه))(1)، واتە: هەركەس بیرى چوویەوە بە رۆژوە و شتى خوارد یان خواردیەوە ئەوا با رۆژوەكەى تەواو بكات و نەشكاوە، چونكە ئەوە خواى گەورە ئاو و خۆراكى پێ داوە.
وە خواى گەورە بەهۆى لەبیرچونەوەوە تاوان لەسەر بەندەكانى نانوسێت لەكردنى حەرامكراوێكیشدا لەبەر ئایەتى: ( رَبَّنَا لا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ) فقال تعالى-: قد فعلت. واتە: پەروەردگارا سزامان مەدە ئەگەر شتێكمان لەبیرچوەوە لەوەى فەرزت كردوە لەسەرمان ، یان هەڵەمان كرد و شتێكمان كرد كە یاساغیت لێكردوە. خواى گەورەش فەرمووى: ئەوا كردم.
بەڵام ئەو كەسەى كە دەیبینێت ئەوا واجبە لەسەرى كە بیری بخاتەوە، چونكە ئەوە لە گۆڕینى خراپەو مونكەرە و پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  فەرموویەتى: (( من رأى منكم منكراً فليغيره بيده، فإن لم يستطع فبلسانه ، فإن لم يستطع فبقلبه))(2)، واتە: هەركەس لە ئێوە خراپەیەكى بینى با بەدەستى بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانى ئەوا با بەزمانى بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانى ئەوا بەدڵى. وە گومانیشی تێدا نییە كە خواردن وخواردنەوە لەلایەن كەسی رۆژوەوانەوە خراپە ومونكەرە بەڵام لەبەر ئەوەى بەهۆى بیرچوونەوەوە بوە خواى گەورە لێى ناگرێت و تاوانى بۆ نانوسێت، بەڵام ئەو كەسەى كە دەیبینێت هیچ عوزرێكى نییە لە نەگۆڕینى ئەو خراپەیە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -


(1) أخرجه البخاري : كتاب الصوم/ باب إذا أكل أو شرب ناسياً (1933). ومسلم : كتاب الصيام/ باب أكل الناسي وشربه وعلمه لا يفطر (1155).
(2) أخرجه مسلم: كتاب الإيمان/ باب كون النهي عن المنكر من الإيمان (49).