ئەگەر ئافرەتێك پێش فەجر لە حەیز پاك بوویەوەو دواى فەجـر غوسلى كرد ئایا حوكمى رۆژوەكەى چییە؟
رۆژوەكەى تەواوە ئەگەر دڵنیابوو لە پاك بوونەوەى لەحەیز پێش فەجر گرنگ ئەوەیە پاك بۆتەوە، چونكە خەڵكانێك وا گومان دەبەن كە پاك بوونەتەوە و كەچی وانییە وپاك نەبونەتەوە، بۆیە ئافرەتان پارچە پەرۆیەكیان دەهێنا بۆ عائیشە رضي الله عنها و پیشانیان دەدا وەكو نیشانەیەك بۆ پاك بوونەوەیان وئەویش پێیانى دەوت: (( لا تعجلن حتى ترين القصة البيضاء))، واتە: پەلە مەكەن هەتا ئاوە سپیەكە دەبینن. ئافرەت لەسەریەتى كە پەلە نەكات هەتا دڵنیا دەبێت كە پاك بۆتەوە، جا ئەگەر پاك بوویەوە ئەوا نیەتى رۆژو دەهێنێت ئەگەریش غوسلى نەكردبێت تا دواى فەجر، بەڵام لە هەمان كاتدا لەسەریەتى پەلە بكات بۆ دەست كردن بە نوێژەكان و بەتایبەت نوێژى بەیانى لەكاتى خۆیدا.
وە پێمان گەیشتووە كە هەندێ ئافرەت دواى فەجر پاك دەبنەوە لە حەیز یان پێش فەجـر بەڵام غوسل كردنەكەى دوادەخات بۆ دواى خۆرهەلآتن بەبیانوى ئەوەى ئەیەوێت غوسلێكى پاك وتەواو و دڵنیا بكات، ئەمەش هەڵەیە ئیتر لە رەمەزاندا بێت یان جگە لەو، چونكە واجبە هەركە پاك بویەوە پەلە بكات بۆ خۆشوشتن ودەستپێكردنى نوێژەكانى لەكاتى خۆیاندا، وە دەتوانێت غوسلى واجب بكات بۆ دەستپێكردنى نوێژەكانى و دواتر ئەگەر پێى خۆشبوو دواى خۆرهەلآتن بۆ زیاتر پاكوخاوێنى و پاكژى خۆى هیچی تێدا نییە ئەگەر غوسلێكى تر بكات، وە نمونەى ئافرەتى حەیزداریش هەروەكو ئافرەتێكە تووشی لەشگرانى بووبێت و غوسلى نەكردبێت هەتا دواى دەرچوونى فەجر ئەوا هیچی لەسەر نییە و رۆژوەكەى تەواوە، هەروەكو پیاوێك ئەگەر تووشی لەشگرانى بووبێت وغوسلى نەكردبێت هەتا دواى دەرچوونى فەجـر و بەرۆژویش بێت ئەوا هیچی لەسەر نییە، چونكە سابت بووە لە پێغەمبەرى خواوە ـ ﷺ ـ كە فەجرى بەسەردا هاتووە ولەشگران بووە بەخێزانەكانى و رۆژوى گرتووە و دواى فەجریش غوسلى كردووە(1). والله أعلم
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
(1) أخرجه البخاري: كتاب الصوم/ باب اغتسال الصائم (1930). ومسلم : كتاب الصيام / باب صحة صوم من طلع عليه الفجر وهو جنب (1109).