حوكمى شیكارى خوێن چییە بۆ رۆژوەوان وە ئایا رۆژوەكەى پێ دەشكێت؟
شیكارى خوێن رۆژو ناشكێنێت، چونكە پزیشك پێویستى بە نمونەیەك لە خوێنى نەخۆش هەیە بۆ تاقی كردنەوەى، ئەمەش رۆژو ناشكێنێت
شیكارى خوێن رۆژو ناشكێنێت، چونكە پزیشك پێویستى بە نمونەیەك لە خوێنى نەخۆش هەیە بۆ تاقی كردنەوەى، ئەمەش رۆژو ناشكێنێت، لەبەر ئەوەى ئەوە رێژەیەكى كەمە لە خوێن وكاریگەرى لەسەر جەستە نییە وەكو كاریگەرى كەڵەشاخ بۆیە رۆژوى پێ ناشكێت، بۆیە ئەصل وایە رۆژوەكەى وەكو خۆى دەمێنێتەوە وناشكێت مەگەر بەبەڵگەیەكى شەرعى یەكلابوەوە بڵێین شكاوە، وە لێرەشدا هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەى كە رۆژوەوان رۆژوەكەى دەشكێت بەهۆى ئەو خوێنە كەمەوە.
بەڵام دەركردنى خوێنێكى زۆر لە جەستەى رۆژوەوان لەپێناو ئەوەى بدرێت بە كەسێكى نەخۆش وپێویست بۆنمونە، ئەوا ئەو خوێنە زۆرە كاریگەرى لەسەر جەستە جێ دەهێڵێت وەكو كاریگەرى دەركردنى خوێنى كەڵەشاخ بۆیە رۆژوى پێ دەشكێت، بۆیە ئەگەر رۆژوەكە واجب بوو نابێت رۆژوەوان خوێن ببەخشێت بە هیچ كەسێك، مەگەر نەخۆشەكە لەحاڵەتێكى وەها خراپدا ومەترسیداردا بێت كە بەرگە نەگرێت هەتا بەوشێوەیە و بەوحاڵەتەوە بمێنێتەوە هەتا خۆرئاوابوو و پزیشكەكانیش بڵێن خوێنى ئەم كەسە بەرۆژوە سوودى بۆ ئەم نەخۆشە هەیە ئێستا و پێویستەیەكەى پڕدەكاتەوە ورزگارى دەبێـت، ئەوا لەم حاڵەتەدا هیچی تێدا نییە كە خوێن ببەخشێت ورۆژوەكەى بشكێنێت و شتێك بخوات و بخواتەوە بۆ ئەوەى هێز وتواناى بۆ بگەڕێتـەوە و دواتر ئەو رۆژە بە قەزا دەگێڕێتــەوە. والله أعلم.