حوكمى بۆن كردنى عەتر چییە بۆ رۆژوەوان؟
هیچی تێدا نییە و ئاساییە ئیتر بۆنەكە رۆن بێت یان بـخور، بەڵام ئەگەر دوكەڵ بوو ئەوا نابێت هەڵى بمژێت، چونكە دوكەڵ ماددەیە و دادەبەزێت بۆ ناو هەناو و رۆژو دەشكێنێت وەكو ئاو و شتى تر، بەڵام تەنها بۆن كردنى بەبێ هەڵمژینى بۆ ناو سك ئەوا ئاساییە.