پرسیار كرا لە شێخ صالح الفوزان ئایا بۆ ڕۆژووان دروستە (معجون)ی ددان بەكاربهێنێت لە ڕۆژەكانی ڕەمەزاندا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پرسیار كرا لە شێخ صالح الفوزان ئایا بۆ ڕۆژووان دروستە (معجون)ی ددان بەكاربهێنێت لە ڕۆژەكانی ڕەمەزاندا؟

لە وەڵامدا دەفەرموێت:

بەڵێ بۆ ڕۆژووان دروستە بەكاری بهێنێت له گەڵ ئاگاداریدا كە هەندێك لەو گیراوەیە بچێتە ناو قوڕگىیەوە، سوننەتە دانەكانی پاك بكاتەوە بە سیواك و شتی تر جگە لە سیواك، بە شتانێك نەگاتە قوڕگی، هەروەها دروستە ئاو هەڵدات بە دەمیدا بۆ دەست نوێژ بەمەرجێك زیادە ڕەووی نەكات بۆ ئەوەی نەچێتە ژوورەوە. بڕوانە:
فتاوى رمضان: (2 / 496).