سەبارەت بە (البخاخ) زانایان سێ ڕایان هەیە چونكە شتێكی سەردەمیە، هەندێك لە زانایان دەفەرموون: چونكە تەڕاییەكی تیایە دەچێتە ناوەوە ڕۆژووی پێ دەشكێت، كۆمەڵێك لە زانایانی تر دەفەرموون ڕۆژووی پێ ناشكێت چونكە تەنها ساردیەكە فێنكاییەكە دەچێتە ناو شوێن هەناسەی ئینسانەوە ناچێتە ناو ماعیدەوە، وە كۆمەڵێكی تر لە زانایان (توقف) یان كردووە لە نێوان ئەوەدا كە دەشكێت یان ناشكێت ڕاوەستاون، دەڵێن پێویستی بە گەڕانو لێكۆڵینەوەی زیاتر هەیە، بەڵام كە ئەوە (ثابت)ەو ناچێتە ناو ماعیدەوەو ئاوێك نیە بچێتە ناو ماعیدە كە ئینسان بێ پێویست بكات لە خواردنو خواردنەوە بەڵكو تەنها هەناسەی فراوان دەكاتو لەو تەنگە نەفەسیە ئیسراحەتێكی پێ دەداتو فێنكاییەكی دەداتێ كە هەناسەی تەسك بوەتەوەو فراوانی بكاتەوە ئەوە ڕۆژووی پێ ناشكێت بەتایبەتیش كە مرۆڤ پێویستی پێ بوو لەو حاڵەتە دا بە ئیزنی خوا دروستە بۆیو ناشكێت والله اعلم.
ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە