ئادابەكانی بەربانگ كردن چییە؟ وە كەی ڕۆژووەوان ئەتوانێت بەربانگ بكات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەكانی بەربانگ كردن چییە؟ وە كەی ڕۆژووەوان ئەتوانێت بەربانگ بكات؟

پێغەمبەر فەرمووی: (لا تَزَالُ أُمّتِي عَلَى سُنتِي مَا لَمْ تَنْتَظِرْ بِفِطْرِهَا النُّجُومَ) . (صحيح ابن حبان. )
واتە: بەردەوام ئوممەتی من لەسەر خێرن تا ئەوكاتەی بۆ بەربانگ چاوەڕێی دەركەوتنی ئەستێرەكان ناكەن. یان لە فەرموودەیەكی تردا بەردەوام ئوممەتی من لەسەر خێرە تا پاشێو درەنگ بكات‌و زووش بەربانگ بكات، پەلەكردن لە بەربانگدا سوونەتی پێغەبەرانە، سوننەتی پێغەمبەر دیسان موخالەفە كردنی یەهودو نەصارایە مرۆڤی موسڵمان پەلەلابكات بەڵام پەلە كردن ئەوە نییە كە پێش ئەوەی خۆرئاوا بێت بچێت ڕۆژوو بشكێنێت، بێگومان ئەوە كارێكی هەڵەیە هەرلاكەسێ وا بكات ئەوە ڕۆژووەكەی نەگەیاندۆتە جێ‌و ڕۆژووەكەی قەبوڵ نابێت، ئەوە كە بەربانگی كردەوە ووتمان پەلەی لێ بكات.
ئەدەبی دووەم لە ئادابی بەربانگ كردنەوە ئەوەیە دیسان بە خورما بێت ئەگەر دەستی كەوت ئەگەر دەستی نەكەوت با بە قەسپ بێت كە هەر نەبوو با بە ئاو بێت پاشان خواردنی تر بخوات، بەڵام بۆچی لێرەدا مرۆڤ یان بە خورما یان بە ئاو ڕۆژووەكەی بشكێنێت لێرەشدا دیسان بەرەكەتێكی تری تێدایە كە مرۆڤ بەوە ڕۆژووەكەی بشكێنێت برسیەتیەكەی دەكوژێت‌و تێنویەتیەكەی كەم دەكاتەوە بۆ ئەوەی بچێت بۆ نوێژی مەغریب نوێژی جەماعەتی خۆی بكات پیاوان نوێژی جەماعەتیان بكەن ئەو كاتە دێنە ماڵەوە خواردنی ئێوارەی خۆیان بخۆن.

ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٠٣٧ بەش: بەربانگ