ئەوانەی كە لەسەریان واجبە ڕۆژووی ڕەمەزان بەقەزا بگێڕنەوە ئەو كەسانەن كە بەڕۆژوو نەبوون، بۆ نموونە خوای گەورە باسی ئافرەتی كردووە كە سوڕی مانگانەی هەبێت واجبە لەسەری بەڕۆژوو نەبێت، وە واجبە لەسەری دوایی بیگرێتەوە، هەروەها ئافرەتێك كە لە حاڵەتی زەیستانیدا بێت واجبە لەسەری بەڕۆژوو نەبێت، وە واجبە لەسەری دوایی بیگرێتەوە، سێیەمیان: نەخۆش، چوارەمیان: موسافیر، ئەو كەسەی كە ڕێبوارەو لەسەفەرە ئەو كەسەش دوایی ڕۆژووەكەی دەگرێتەوە، وە لای هەندێ لەزانایان ئەو كەسەش كە ڕۆژووەكەی بشكێنێت بەبێ عوزر ئەویش واجبە لەسەری بیگرێتەوە، هەندێ لەزانایانیش دەفەرموون ئەوەی بەبێ عوزر ڕۆژووەكەی بشكێنێت ئەوە سزاكەی ئەوەیە كە هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی كە بیگێڕێتەوە، بەهەرحاڵ مرۆڤ كە تاوانی كرد پێویستە كردەوەی چاكی بەدوادا بكات، ئەما ئەو كەسانەی كە باسمان كردن ئەوە واجبە لەسەریان دوایی ڕۆژووەكەیان بگرنەوە.
ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە