بۆ فیدیەى ڕۆژوو ئایە دەتوانێت لەجیاتی خواردن پارە بدەى بە فەقیر؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆ فیدیەى ڕۆژوو ئایە دەتوانێت لەجیاتی خواردن پارە بدەى بە فەقیر؟ 

ئەنەس (ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت) ساڵیكیان لە مانگی ڕەمەزان نەخۆش كەوت نەی توانی (فصنع جفنە ثرید فدعا ثلاثین مسكینا فأشبعهم)، دەفەرمووێ قاپێك خواردنی تێووشەی دروست كرد سی فەقیری بانگ كردو تێری كردن، قورئانیش دەفەرمووێ: (ففِدْيَةٌ) فیدیەكە خواردن بێت، چونكە ڕەمەزان برسێتیە فیدیەكەی خواردن دانە نەك پارەدان، ئەو پارەیە لەوانەیە بیدەیە كەسێك كابرا بچی بە جگەرەی بدات بە مەشروبی بدات بەشتێكی خراپی بدات یان بەس بۆ خۆی سەرفی بكات، بەڵام كە فیدیە خواردن بوو بۆ فەقیر كە بۆ خۆشی نەتوانێت فەقیر كۆبكاتەوە كەسێك هەردەبێت پارەی پێ بدات بڵێت خواردن بۆ فەقیر بكڕە یان بە سەرۆك خێزان بدات پێی بڵێت تۆ دەكەمە وەكیل لە ڕۆژی قیامەت كە بچێت خواردن بكڕێت بۆ خێزانەكەی لەبری ئەوەندە ڕۆژە چەند سەر خێزانە ئەوەشیان دروستە ئاسانكارییە إن شا‌ء الله ئەگەر پارە وەرگرتن بێت ئەوە پێچەوانەی ئایەتەكەیە وە پێچەوانەی فەرموودەكانیشە .

ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە