شکاندنی ڕۆژووی ڕەمەزان بەبێ بوونی عوزر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شکاندنی ڕۆژووی ڕەمەزان بەبێ بوونی عوزر
پرسیار:

حوکمى شکاندنی ڕۆژووی ڕەمەزان بەبێ بوونی عوزر چیە؟ ئایا دەبێ کەفارەتیش بدات؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

هەرکەسێک ڕۆژووی ڕەمەزان بەبێ بوونی عوزر شکاند ، و لەئەنقەست شکاندنی و لەبیری بوو بەڕۆژووە وحەڕامە بیشکێنێت ، وەک ئەوەی خواردن یاخود خواردنەوە بخوات وبخواتەوە ـ ئەمە گەر بەجیماع نەبێت ،واتە: جیماعی نەکردبێت وڕۆژووەکەی بەجیماع نەشکاندبێت ـ ئەوا تەنها قەزا کردنەوەی لەسەرە ،و واجب نی یە لەسەری کەفارەت بدات ، بەڵام دەبێ تەوبە بکات و داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات چونکە تاوانى کردوە ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وابنُ المنذر ئەم بۆچوونەی هەڵبژاردووە ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفیشە.