كەفارەتی ئەو كەسەی كە لەگەڵ خێزانی جووت دەبێ چیە؟ ئایا کەفارەتەکە دەکەوێتە سەر ئافرەتەکەش؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەفارەتی ئەو كەسەی كە لەگەڵ خێزانی جووت دەبێ چیە؟ ئایا کەفارەتەکە دەکەوێتە سەر ئافرەتەکەش؟

كەفارەتی ئەو كەسەی كە لەگەڵ خێزانی جووت دەبێ :
1- (أبو هریرە)  رضي الله عنه لە پێغەمبەرەوە دەگێڕێتەوە و دەفەرمووێت:" أَتَاهُ رَجُلٌ فَقََالَ: يَا رَسَوُلَ اللهِ هَلَكْتُ ؟ قَالَ: وَمَا أَهْلَكَكَ ؟ قَالَ: وَقَعْتُ عَلَي امْرَأَتي في رَمَضَانَ، قَالَ: هَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تَعْتِقَ رَقَبَةً ؟ قَالَ: لا، قَالَ: هَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تَصُومَ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ ؟ قَالَ: لا، قَالَ: فَهَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تُطْعِمُ سَتِّينَ مِسْكِينَا ؟ قَالَ: لا قَالَ: اجْلِسْ، فَجَلَسَ، فَأُتِيَ النَّبيُّ بِعَرَقٍ فِيهِ تَمْرٌ، قَالَ: تَصَدَّقْ بِهِ، قَالَ: مَا بَيْنَ لابَتَيْهَا أَحَدٌ أَفْقَرَ مِنَّا، قَالَ: فَضَحِكَ النَّبيُّ حَتَى بَدَتْ أَنْيَابُهُ، قَالَ: خُذْهُ فَأَطْعِمْهُ أَهْلَكَ " ثبت الحديث بألفاظ مختلفة عن البخاري: (11/516) رقم: (6709) و (1936)، ومسلم رقم: (1111)
واتە: پیاوێك هاتە خزمەتى پێغەمبەر و پێی فەرموو: تیاچووم ئەى پێغەمبەرى خوا، ئەویش پێی فەرموو: چی لە ناوى بردیت ؟ فەرمووى: لەگەڵ خێزانەكەمدا جووت بووم لە مانگى ڕەمەزاندا، فەرمووى: ئایا دەتوانیت كۆیلەیەك ڕزگار بكەیت ؟ فەرمووى: نەخێر، فەرمووى: ئایا دەتوانیت دوو مانگ لە سەر یەك بە ڕۆژوو بیت ؟ فەرمووى: نەخێر، فەرمووى: ئایا دەتوانیت خواردنى شەست هەژار بدەیت ؟ فەرمووى: نەخیر، فەرمووى باشە دانیشە و چاوەڕێ بكە، ئەویش دانیشت، لەو كاتەدا سەبەتەیەك خورمایان هێنا بۆ پێغەمبەرى خوا فەرمووى: ئەم خورمایە بەرەو بیكە بەخێر، فەرمووى: لە نێوان ئەم پەڕو ئەو پەڕى ئەم شارەدا كەسێكى تر نیە لە ئێمە هەژارتر بێت، (أبو هریرە) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا پێكەنى تا دانەكانى دەركەوت و فەرمووى: بیبە، بە خواردنى خێزانەكەتى بدە.

كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ خێزانیدا جووت ببێت له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ، ئه‌وا چوار شتی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت : 
یه‌كه‌م : كه‌فاره‌ت ، كه‌ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :
أ - ئازادكردنی به‌نده‌یه‌یه‌كی باوه‌ڕدار ،
ب- گه‌ر به‌نده‌ نه‌بوو ئه‌وا پێویسته‌ دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌ڕۆژوو بێت ، وه‌نابێت هیچ ڕۆژێك له‌نێوان ئه‌و دوو مانگه‌دا به‌ڕۆژوو نه‌بێت مه‌گه‌ر عوزرێكی شه‌رعی هه‌بێت ، وه‌ك : ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌دوو جه‌ژنه‌كه‌ (جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وقوربان) به‌سه‌ریدا بێت ، یاخود تووشی نه‌خۆشی بێت ویاخود سه‌فه‌ر بكات ، به‌ڵام ده‌بێ تێبینی ئه‌وه‌ بكرێت : نابێت له‌به‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بوون سه‌فه‌ر بكات ، جا ئه‌گه‌ر یه‌ك ڕۆژ له‌نێوان ئه‌و مانگه‌دا به‌بێ عوزر به‌ڕۆژوو نه‌بوو ، ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست پێ بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رتیپی له‌ده‌س نه‌چێت كه‌واجبه‌ لێره‌دا .
ج- جا ئه‌گه‌ر نه‌ی توانی دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌ڕۆژوو بێت ؛ ئه‌وا خواردنی شه‌ست هه‌ژار ده‌دات بۆ هه‌ر هه‌ژارێك نیو ساع له‌خواردنی ئه‌و وه‌ڵاته‌ی تێدا ده‌ژی ، ئه‌و خواردنه‌ی كه‌ عاده‌ته‌ن زۆر به‌كاری ده‌هێنن ، وه‌ك برنج ، جا نیو ساعه‌كه‌ ده‌كاته‌ كیلۆ ونیوێك برنج . 
دووه‌م : به‌نیسبه‌ت باقی ئه‌و ڕۆژه‌ی ماوه‌ كه‌جیماعی تیادا كردووه‌ ، پێویسته‌ به‌ڕۆژوو بێت ونابێت ئه‌و شتانه‌ بكات كه‌ڕۆژوو ده‌شكێنن ویاخود خوردن وخواردنه‌وه‌ بخوات وبخواته‌وه‌ ؛ چونكه‌ به‌بێ عوزرێكی شه‌رعی ڕۆژووی شكاندووه‌ ، بۆیه‌ هیچ ڕوخسه‌ێك نایگرێته‌وه‌ . 
سێیه‌م: پێویسته‌ جگه‌ له‌و دوومانگه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ش بگرێته‌وه‌ كه‌جیماعی تیادا كردووه‌ ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یی كه‌ ئیمامی ئه‌بو داود گێڕاویه‌تیه‌وه‌ و تیادا هاتووه‌ : ((وصم یوماً)) واته‌ : وڕۆژێكیش به‌ڕۆژوو ببه‌ له‌جێگه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی جیماعت تیادا كردووه‌ . 
چوارەم :  پێویسته‌ له‌سه‌ری ته‌وبه‌ بكات و داوای لێخۆش بوون بكات له‌خودا ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یی كه‌ ئیمامی ئه‌بو داود گێڕاویه‌تیه‌وه‌ و تیادا هاتووه‌ : ((واستغفر الله)).
واته‌ : داوای لێبوردن ولێخۆش بوون له‌خودا بكه‌ .

وه‌ ووتراوه‌ : كه‌ كه‌فاره‌تی جووت بوون به‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ( التخيير ) نه‌ك به‌ له‌دوا یه‌ك ( الترتيب ) ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕیوایه‌تی له‌ دوای یه‌ك ده‌گێڕنه‌وه‌ زۆر ترن و ڕیوایه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵبژارده‌تر ( أرجح ) ه‌ ، چونكه‌ ژماره‌یان زیاتره‌ ، و زیاده‌ی زانستیان پێ یه‌ . له‌ كاتێكدا كۆ ڕان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ جووت بوون ڕۆژوو به‌تاڵ كه‌ره‌وه‌یه‌ ، كه‌ چی ئه‌مه‌ ڕوی نه‌دا له‌ ڕیوایه‌ته‌كانی تردا ، ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ زانستی پێ بێ به‌ڵگه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زانستنی پێ نى یه‌ ، هه‌روه‌ها له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ته‌رجیحی له‌ دوای یه‌كه‌كه‌ ( الترتيب ) ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان باشتره‌ ، وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كار پێكردنی به‌تاڵ نىیه‌ ئه‌گه‌ر بڵیین به‌ هه‌ڵبژاردنه‌ یان نه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌ی دژه‌كه‌ی .

2 ـ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌فاره‌تدان بیگرێته‌وه‌ و توانای نه‌بێ به‌ سه‌ر ڕزگار كردن و ڕۆژوو و خواردندا كه‌فاره‌ته‌كه‌ی له‌ سه‌ر ده‌كه‌وێ ، چونكه‌ داواكاری ( واته‌ : التكليف ) به‌ستراوه‌ به‌ تواناوه‌ ، خوای پایه‌ به‌رز فه‌رموویه‌تی : [ لاَ يُكَلِّفُ اللّهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا ] [البقرة : 283] ، وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی كرداری پێغه‌مبه‌ر ـ ـ كه‌ كه‌فاره‌تی له‌ سه‌ر پیاوه‌كه‌ لادا كاتێ ده‌ست كورتی خۆی پێ ڕاگه‌یاند ، وه‌ سه‌به‌ته‌یه‌ك خورمای پێ به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خواردنی خێزانه‌كه‌ی بدات .
3- وه‌ هیچ كه‌فاره‌تێك ئافره‌ت ناگرێته‌وه‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر ـ ـ كرده‌وه‌یه‌كی پێ ڕاگه‌یه‌نرا ڕوویدا بوو له‌ نێوان پیاوه‌كه‌ و خێزانه‌كه‌یدا ، ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر ـ ـ یه‌ك كه‌فاره‌ت زیاتری پێویست نه‌كرد . خواش زاناتره‌ .