حوکمی تەواو کردنی ڕۆژووى فەرز و سوننەت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی تەواو کردنی ڕۆژووى فەرز و سوننەت
پرسیار:

گەر کەسێ ڕۆژووى قەزاى گرتەوە دروستە بیشکێنێ و تەواوى نەکات؟ وە هەورەها گەر کەسێ ڕۆژووى سونەتى گرت دروستە بیشکێنێ و تەواوی نەکات؟ دواى دەبێ قەزاى بکاتەوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : حوکمی تەواو کردنی ڕۆژوو بەنیسبەت کەسێکەوە دەستی کردبێتە گرتنەوەی ڕۆژووی فەرز:
گەر کەسێک دەستی کرد بەگرتنەوەی ڕۆژووی فەرز ـ وەک قەزا کردنەوەی ڕۆژووی فەرز ، یاخود گرتنی ڕۆژووی کەفارەتی سوێند ، وهاوشێوەی ئەمانە لەڕۆژووە فەرزەکان ـ ئەوا پێویستە لەسەری تەواوی بکات ، ودروست نی یە بۆی بیبڕێت مەگەر لەبەر عۆزرێکی شەرعی نەبێت ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.

دووەم: حوکمی تەواو کردنی ڕۆژوو بەنیسبەت کەسێکەوە دەستی کردبێتە گرتنی ڕۆژووی سوننەت:
هەرکەسێک دەستی کردبێت بەگرتنی ڕۆژووی سوننەت ، ئەوا باش وایە تەواوی بکات ، بەڵام واجب نی یە ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە ،وابن عُثَيمين هەمان بۆچوونی هەیە. 

سێیەم: حوکمی قەزا کردنەوەی ڕۆژووی سوننەت بەنیسبەت کەسێکەوە شکاندبێتی: 
گەر کەسێک ڕۆژووی سوننەتی هەڵوەشاندەوە ، ئەوا واجب نی یە لەسەری قەزای بکاتەوە ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە.