ئایا دروستە ڕۆژووی شەوال بگرم لەكاتێكدا قەرزاری ڕەمەزانم؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ڕۆژووی شەوال بگرم لەكاتێكدا قەرزاری ڕەمەزانم؟
پرسیار:

* ئایا دروستە رۆژووی شەوال بگرم لەكاتێكدا قەرزاری رەمەزانم؟ چونكە زۆر حەز ئەكەم بەڵام بۆم ناگیرێت لەبەر ئەوەی بارودۆخی تایبەتیم هەیە وەكو ژیانی هاوسەرێتی وخوێندن وئەوانە؟

* ئایا مەرجە هەتا قەرزی رۆژوی رەمەزان نەدەیتەوە نابێت سوننەتی شەوال بگریت؟

* ئەگەر كەسێك سوننەتی شەوال بگرێت پێش دانەوەی قەرزی رەمەزان ئایا سوودی هەیە و شوێنی شەش رۆژی شەوال دەگرێتەوە؟

* سئل الإمام ابن باز/ فتاوی نور علی الدرب/ شریط رقم: (918)
پرسیار: ئایا دروستە رۆژووی شەوال بگرم لەكاتێكدا قەرزاری رەمەزانم؟ چونكە زۆر حەز ئەكەم بەڵام بۆم ناگیرێت لەبەر ئەوەی بارودۆخی تایبەتیم هەیە وەكو ژیانی هاوسەرێتی وخوێندن وئەوانە؟
. فأجاب: واجب ئەوەیە قەرزەكە بدەیتەوە پێش ئەوەی شەوال بگریت، رۆژو نەگریت مەگەر دوای قەرزدانەوەكەی رەمەزان لقول النبی :{من صام رمضان ثم أتبعه بست من شوال} جا ئەوەی رۆژوی قەرزی رەمەزانی لەسەر بێت ئەوا رەمەزانی نەگرتووە بەڵكو ماویەتی، بۆیە شەوال دوابەدوای رەمەزانە دەبێت تەواوی بكات پاشان سوننەتی شەوال بگرێت. .
* سئل الإمام الألبانی/سلسلة الهدی والنور/ شریط رقم: (753)
پرسیار: ئایا مەرجە هەتا قەرزی رۆژوی رەمەزان نەدەیتەوە نابێت سوننەتی شەوال بگریت؟
فأجاب: بەڵێ مەرجە چونكە فەرز لە پێش سوننەتەوەیە، لەبەر ئەوەی مرۆڤ رۆحی خۆی بەدەست نیە دوور نیە ئەجەلی بێت ئەو لەحاڵێكی خراپدا بێت كە رۆژوی فەرزی رەمەزانی ماوەو كەچی خەریكی سوننەتە وبەو هۆیەوە لەسەرپێچیدایە، چونكە ئەو قەرزەی كە لەسەریەتی نەیداوەتەوە كە رۆژوی فەرزی رەمەزانە.
* وقال الإمام العثیمین/فتاوی الحرم المكی/1410/شریط7
پرسیار: ئەگەر كەسێك سوننەتی شەوال بگرێت پێش دانەوەی قەرزی رەمەزان ئایا سوودی هەیە و شوێنی شەش رۆژی شەوال دەگرێتەوە؟
والجواب: نەخێر، سوودی پێ ناگەیەنێت لأن النبي یقول:{من صام رمضان ثم أتبعه بست من شوال}. {من صام رمضان }وە ئاشكرایشە ئەوەی رۆژی رەمەزانی لەسەر مابێت پێی ناوترێت رەمەزانی تەواوكردووە، بۆ نموونە ئەگەر دە رۆژی رەمەزانی نەگرتبێت ئەوا پێی دەوترێت رەمەزانی گرتووە؟ هەربۆیە سەرەتا قەرزەكە دەداتەوە پاشان شەش رۆژی سوننەتی شەوال دەگرێت، جا ئەوەی سەرەتا شەشی شەوال بگرێت پێش فەرزی رەمەزان ئەو پاداشتەی دەست ناكەوێت كە پێغەمبەری خوا روونی كردۆتەوە لەم فەرموودەیەدا: {من صام رمضان ثم أتبعه بست من شوال فكأنما صام الدهر} رواه مسلم.

* بەڵام شێخ مقبل بن هادی الوادعی رحمه الله دەفەرموێ : 
ئەگەر لەتوانای هەبێ ئەو رۆژانەی کە قەرزارە بیگرێتەوە و پاشان شەشەڵان بگرێ بەدوایدا ئەوا کارێکی باشتر و چاکترە۰
بەڵام گەر نەیتوانی قەرزەکان بگرێتەوە و دەتوانێ شەشەڵان بگرێ کە پەیامبەری خوا لەبارەیەوە فەرمویەتی : "هەر کەس ڕەمەزان بگرێ و پاشان بەدوایدا شەشەڵان بگرێ وەک ئەوە وایە هەمو ساڵەکە بە رۆژوو بوبێت۰"
بۆیە واش دەڵێین لەبەر ئەوەی کاتی قەزاکردنەوە کاتێکی فراوانە و وەک شەشەڵان نیە کە کاتەکەی تەنها لە مانگی شەوالدایە و هیچ کاتێکی تری نیە۰
وە سەبارەت بە کاتی قەزاکردنەوە لە عایشەوە دەگێرنەوە کە فەرمویەتی :
"من ڕۆژوی قەرزم نەدەگێڕایەوە مەگەر لە مانگی شەعبانی ساڵی داهاتودا نەبێ لەبەر سەرقاڵیم بە پەیامبەری خواوە "
شريط : ( أسئلة من المهرة )
کەواتە هەر کەسێک دەتوانێت و فریا دەکەوێت سەرەتا قەرزەکان بگرێتەوە ، و پاشان شەشەڵانەکەش بگرێت باشترە ، بەڵام ئەگەر نەیتوانى و فریا نەکەوت بە تایبەتى ئافرەتان کە توشى سوڕى مانگانە دەبن ئەوا بە پێى ئەم فەتوایەى شێخ دەتوانن سەرەتا شەشەڵانەکە بگرن ، پاشان لە کاتێکى تردا قەزاى ڕۆژووەکان بکەنەوە .