لە دووەم ڕۆژى ڕەمەزانەوە هەستم بە ئازارى مەعیدەم ئه كرد. دكتۆر وتی ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە دووەم ڕۆژى ڕەمەزانەوە هەستم بە ئازارى مەعیدەم ئه كرد. دكتۆر وتی ...
پرسیار:

من پێشوتر كێشەى مەعیدەم هەبوو وە چوار مانگ لەمەوبەر حەبم ئەخوارد حەوت بە ڕۆژوو بووم بەڵام لە دووەم ڕۆژى ڕەمەزانەوە هەستم بە ئازارى مەعیدەم ئه كرد. دكتۆر وتی له وانه یه هی رۆژووه كه بێت ئه م ماوه یه به ڕۆژوو نیم وه هه ست ئه كه م ئا زاره كه م نه ماوه ئێستا ئه مه وێ به ڕۆژوو بمه وه به س ئه ترسم ئازاره كه م بۆ بێته وه. ئا یا گوناح بار نابم ئه گه ر به رۆژوو نه بم، به ڵام ان شاء الله ئه و ڕۆژانه ئه گرمه وه كه لێم ڕۆیشتوه. ببوره ئه گه ر پرسیاره كه م دورودرێژ بوو. زۆر سوپاس

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
خواى پەروەردگار بە میهرەبانێتى خۆى ڕۆژوو شكاندنى بۆ نەخۆش بە ڕەوا داناوە، هەروەكو فەرموویەتى: [ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ َ] [البقرة: 185] .
واتە: مانگى ڕەمەزانى پیرۆز ئەو مانگەیە كە قورئانى پیرۆزى تێدا دابەزێنراوە، بۆ ئەوەى ببێت بە هۆى هیدایەت و ڕوونكارى، و ڕەوایى و ناڕەوایش لە یەك جیا بكاتەوە بۆ موسڵمانان، جا هەریەكێك لە ئێوە نەخۆش بوو یان ڕێبوار و لە سەفەردا بوو، بۆی ڕەوایە بە ڕۆژوو نەبیت، بەڵام پاش ئەو نەخۆشی و ڕێبواریە پێویستە بە ژمارەى ئەو ڕۆژانە قەزاى ڕۆژووەكەى بكاتەوە، خواى پەروەردگار لەم فەرمانەیدا ئەیەوێت كارتان لەسەر ئاسان بكاتەوە و نایەوێ لەسەرتانى قورس بكاتەوە.
شوێنى بەڵگەش لەم ئایەتەدا [ وَمَن كَانَ مَرِيضًا... وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ] ، واتاكەشی ئەوەیە: ئەو كەسانەى كە نەخۆشن دەتوانن بەڕۆژوو نەبن و پاشان بەژمارەى ئەو ڕۆژانە قەزاى ڕۆژووەكەیان بكەنەوە.
بەڵام با بزانین نەخۆشى چەند جۆرە لە كاتى ڕۆژوودا ؟ بە پشتیوانى خواى پەروەردگار دەڵێم: نەخۆش دوو جۆرە ئەوەش بەم پێیەى خوارەوە:
جۆرى یەكەم: نەخۆشیەك كە چاوەڕوانى چاك بوونەوەى بكرێت (مرض يرجى برؤه):
ئەم جۆرەیان ئایەتى پێشوو دەیگرێتەوە كە خواى پەروەردگار تێیدا فەرموویەتى: [... وَمَن كَانَ مَرِيضًا... فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ َ] [البقرة: 185].واتە: جا هەریەكێك لە ئێوە نەخۆش بوو ـ واتە: نەخۆشیەك چاوەڕوانى چاك بوونەوەى بكرێت ـ ئەو جۆرە نەخۆشە بۆیان ڕەوایە بە ڕۆژوو نەبیت، بەڵام پاش ئەو نەخۆشیە پێویستە بە ژمارەى ئەو ڕۆژانە قەزاى ڕۆژووەكەى بكاتەوە، خواى پەروەردگار لەم فەرمانەیدا ئەیەوێت كارتان لەسەر ئاسان بكاتەوە و نایەوێ لەسەرتانى قورس بكاتەوە.
جۆرى دووەم: نەخۆشیەك چاوەڕوانى چاك بوونەوەى نەكرێك (مرض لا يرجى برؤه):
بەڵام ئەم جۆرەیان كە چاوەڕوانى چاك بوونەوەى خاوەنەكەى ناكرێت، ئەوا تەنها ئەوەى لە سەرە كە لە بڕى هەر ڕۆژێكدا خواردنى هەژارێك بدات، ئەمەش بە پێوان و بەراورد كردنى (قیاس) نەخۆش لە گەڵ پیاو و ژنى پیردا، هەروەكو (ابن عباس) ـ ڕەزاى خوا لە خۆى و باوكى بێت ـ فەرموویەتى: الشَّيْخُ الكَبيرُ وَالمَرْأةُ الكَبيرةُ لا يَسْتَطيعانِ أنْ يَصُومَا، فَيُطْعِمَا مَكَانَ كُلَّ يَوْمٍ مَسْكِيْنَاً (أخرجه البخاري رقم: (4505). وانظر (شرح السنة): (6 / 316)، و (فتح الباري): (8 / 180)، و (نيل الأوطار): (4 / 315)، و (إرواء الغليل): (4 / 22 ـ 25). وقد نقل في (الإجماع) رقم: (129): الإجماع على ذلك).
واتە: پیاو و ئافرەتى بەتەمەن كە تواناى ڕۆژوو گرتنیان نیە با بەرامبەر بەهەر ڕۆژێك لە ڕۆژووەكەیان نانى هەژارێك بدەن.
جا بەڕیزم لە وەڵامە پرسیارەكەتدا دەڵێم: ئەگەر ئەو نەخۆشیەى تۆ پزیشكێكى متمانە پێكراو پێی ڕاگەیاندى كە نەخۆشیەكەت بە هۆى ڕۆژووگرتنەوە زیاد دەكات یان چاك بوونەوەى دوا دەكەوێت ـ كە داواكارم لە خواى میهرەبان و بە بەزەیى نەخۆشیەكەت بكات بەكەفارەت و پاككارى لە تاوانەكان ـ ئەوا دەتوانیت بە ڕۆژوو نەبیت و دواتر بە ژمارەى ئەو ڕۆژانەى كە بە ڕۆژوو نەبوویت قەزایان بكەیتەوە، چونكە لە جۆرى یەكەمى نەخۆشیت... خواى پەروەردگاریش زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە