قەزا کردنەوەى ڕۆژوو بەدواى یەکدا یان دروستە بەینیان بخرێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
قەزا کردنەوەى ڕۆژوو بەدواى یەکدا یان دروستە بەینیان بخرێ؟
پرسیار:

ئایا قەزا کردنەوەى ڕۆژوو دەبێ بەدواى یەکدا قەزا بکرێتەوە یان دروستە بەینیان بخرێ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم: بەدوای یەکدا گرتنەوەی ڕۆژوو:
واجب نی یە ڕۆژووی قەرز بەدوای یەکدا بگیردرێتەوە وقەزا بکرێتەوە ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە ،
، وزۆربەی زانایانیش هەمان بۆچوونیان هەیە.

دووەم:  دواخستنی قەزا کردنەوەی ڕۆژوو:
1- حوكمی دواخستنی قەزا کردنەوە:
دروستە دواخستنی قەزا کردنەوەی ڕۆژوو بۆ هەرکاتێکی ساڵ بەمەرجێک نەگاتە ڕەمەزانی ساڵی داهاتوو ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە ، بەڵام دەستپێشخەری کردن بۆ قەزا کردنەوەى ڕۆژوو باشترە . 

2- حوكمی دواخستنی قەزا کردنەوەی ڕۆژوو تاوەکو هاتنی مانگی ڕەمەزانی داهاتوو بەبێ بوونی هیچ عوزرێک:   
زانیان جیاوازن لەم بارەیەوە ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: پێی وایە لەگەڵ قەزا کردنەوە دەبێ فیدیەش بدات ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ،وشافعی ، وحەنبەلیەکان .

بۆچونى دووەم : پێی وایە تەنها قەزا کردنەوەى لەسەرە ، ئەمەش مەزهەبی ئەبو حەنیفەیە و هەریەک لە ابنِ حَزمٍ، والشَّوكانيِّ، وابنِ عُثَيمين،  ئەم بۆ چوونەیان لا پەسەندە وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفیشە. 

3- حوكمی ڕۆژوو گرتنی ڕۆژووی سوننەت پێش قەزا کردنەوەی ڕۆژووی واجب:
واجب نی یە لەسەر مرۆڤ پێش گرتنی ڕۆژووی سوننەت ڕۆژووی فەرز قەزا بکاتەوە گەر ماوەی قەزا کردنەوەکە فراوان بێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، شافعیەکان ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە.