نەخۆش دوو حاڵەتی هەیە وە چەند جۆرێكیشی هەیە
حاڵەتى یەکەم : ئەگەر هاتو كەسێك نەخۆشبوو نەخۆشیەكی بەردەوام بوو ئەمەلی چاكبوونەوەی نەبوو ئەوە ئەو كەسە لەسەری نییە بەڕۆژوو بێت بەڵكو لەسەر ئەو نەخۆشە ئەوەیە كە لەبەر هەر ڕۆژێك خواردنی فەقیرێك دەدات، وەكو نەخۆشی شەكرەو زەختو یان هەر نەخۆشیەكی تر بێت كە بەردەوام بێت لەگەڵی وە دیار نییە بەرەو چاك بوونەوە بێت ئەوە ڕۆژوو گرتنی لەسەر نییە، بەڵكو لەبڕی هەر ڕۆژێك خواردنی هەژارێك دەدات، ئەمە حاڵەتێكی نەخۆشی .
حاڵەتی دووەم: ئەو نەخۆشەی كە نەخۆشیەكی كاتییە نەخۆشی بەردەوام نییە ئەوەیان سێ حاڵەتی هەیە
یەكەمیان: ئەوەیە كە نەخۆشیەكە زۆر زۆر كەمە كاریگەری لەسەر نەخۆشەكە نیەو ڕۆژووەكەش كاریگەری لەسەر نەخۆشەكە نییە بۆ نموونە سەرئێشەیەكی كەمی هەیە یان هەڵامەتێكی كەمی هەیە تۆزێ بێ هێزە ئەو جۆرە نەخۆشیانە زانایان دەفەرموون ئەوە نییە كە پێی بوترێ نەخۆشی، وە كە واش بوو ڕوخسەتی نییە بە ڕۆژوو نەبێت، بۆ؟ چونكە لە ئیسلامدا سەیری مەقاصد دەكرێت دینی ئیسلام بۆ ئەوە نەهاتووە دوو شتی لەیەك جیا جیا بكاتەوە حوكمەكەیان دوو شتی لەیەك جیاش یەك حكومیان بداتێ رۆژوو بۆیە لابراوە لەسەر مرۆڤی نەخۆش چونكە تۆزێك زەحمەتی تێدایە كاتێك كە نەخۆشیەكەی نەخۆشی بێت بەڵام پێی نەگوترێ نەخۆشی سەر ئێشەیەكی كەمی هەیە ئەوە نە بەخۆی دەڵێ نەخۆشم نە خەڵكیش بە نەخۆشی دادەنێ بۆیە جمهوری زانایان دەفەرموون دەبێ بە ڕۆژوو بێتو ڕوخسەتی نییە.
دووەمیان : بۆ نموونە نەخۆشیەكی توندی هەبێت بۆ نموونە سەر ئێشەیەكی توندی هەیە یان سك ئێشانی لێیە یان هەر نەخۆشیەكی تری هەبێ ئەوە چاكتر وایە كە بەڕۆژوو نەبێت بەتایبەتی بزانێ ئەگەر زەرەری لێ دەدات باشتر وایە بەڕۆژوو نەبێت وە دوایی دەیگرێتەوە قەزای لەسەرە فیدیەی لەسەر نییە .
بەڵام جۆری سێیەمیان ئەوەیە كە بەڕۆژوو بیت بەهیلاكت دەبات ئەوە واجبە لەسەری ڕۆژووەكەی بشكێنێت وەحەرامە لەسەری ئەگەر بەڕۆژوو بێت چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [وَلاَ تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ][البقرة:195]. واتە : خۆتان بە دەستی خۆتان بەرەو هیلاکەت مەبەن
[وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ] [النساء:29]. واتە: خۆتان بەدەستی خۆتان مەكوژن، بەهەمان شێوەش كەسێك ئەگەر دڵنیا ییت ئەگەر بەڕۆژوو بێت دەزانێت نەخۆش دەبێت حەڵەتی خۆی دەزانێت نەك ڕۆژی یەكەمی مانگی ڕەمەزان چونكە بەگشتی لەیەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لەبەر ئەوەی یەكەم جارە بەڕۆژوو دەبێت تووشی نەخۆشی دەبێت سەر ئێشەیەكی توند ناڕەحەتی، ئەوە تا ئەوەی تریان بزانێ كە بەڕۆژوو بێت دەزانێ نەخۆش دەبێت جا نەخۆشیەكی گەورە بێت یان قورس بێت یان نەخۆشیەكی وابێت بێتاقەتی بكات زانایان دەفەرموون ئەوەش بۆی هەیە كە بەڕۆژوو نەبێت ئەوە سەبارەت بە كەسانێكی نەخۆش بن ئەوەش بە ئایەتی قورئان كە خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ][البقرة:184].
دکتۆر عبداللطیف أحمد