کەسێ نوێژ دەکات و دواتر دەنگی بانگ دەبیستێ ئایا نوێژەکەی تەواو بکا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێ نوێژ دەکات و دواتر دەنگی بانگ دەبیستێ ئایا نوێژەکەی تەواو بکا؟
پرسیار:

ئەگەر نوێژ بکەم و گوێم لە دەنگی بانک بێت ئایا نوێژەکەم تەواو بکەم یان دووبارەی بکەمەوە یاخود بوەستم هەتا بانگەکە تەواو دەبێ؟

نوێژخوێن بەردەوام دەبێ لە نوێژەکەی و وەڵامی بانگدەر ناداتەوە لەبەر ئەوەی سەرقاڵی نوێژەکەیەتی ـ هەرکات بانگدەر بانگی دا و تۆ لەناو نوێژ بوی نوێژەکەت تەواو بکە و وەڵامی بانگدەر مەدەرەوە
بەڵام ئەگەر نوێژی فەرزت ئەنجامدەدا و گوێت لەدەنگی بانگ بوو و دڵنیابووی لەوەی کە پێش چوونە ناو کاتی نوێژەکەوە نوێژت کردوە نابێ تەواوی بکەی ـ لەبەرئەوەی نوێژی فەرز ئەنجام نادرێ مەگەر دوای چوونە ناو کاتی نوێژەکەوە نەبێ و نابێ نوێژ بکەی هەتا دڵنیا نەبی لە چوونە ناو کات و هاتنی کاتی نوێژەکەوە۰
ئەگەر کەسێ نەخۆش بوو لە ماڵەوە یان سەرقاڵیەکی هەبوو کە رێگر بێ لەوەی نەتوانێ ئامادەی نوێژی جەماعەت بێ لە مزگەوت لەبەر ترسێک یاخود نەخۆشی ئەو کەسە دوای هاتنی کاتی نوێژەکە نوێژەکەی دەکات گەر بانگیشی نەدابێ لەبەر ئەوەی بانگدەر لەوانەیە بانگی دواخستبێ و ئەو کات هەنێ کاتی لەدەست دەچێ ـ هەرکات نوێژخوێن دڵنیابوو کە چوەتە ناو کاتی نوێژەوە بۆی هەیە نوێژە فەرزەکەی بکات ئەکەر گوێی لەدەنگی بانگیش نەبێت ـ وەک نەخوش لەماڵەوە کەدوورە لە دەنگی بانگدەرانەوە یان کەسێ لەبەر ترسێ یان کەسێکی ڕێبوار و موسافیرە و گوێی لەدەنگی بانگ نیە ۰
بەڵام سونەت وایە بۆ کەسی موسافیر و ڕێبوار کە بانگ بدات پێش ئەنجامدانی نوێژ ئەگەر دڵنیابوو لە هاتنی کاتی نوێژەکە و بانگ دەدات و قامەت دەکات و پاشان نوێژ دەکات۰
سماحة الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله

سەردان: ٥,٠٢٢ بەش: بانگ و قامەت