ئایا هیچ زیکرێک هەیە لەپاش قامەت ، بەوەی بوترێت (اللهم رب هذه الدعوة التامة)؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا هیچ زیکرێک هەیە لەپاش قامەت ، بەوەی بوترێت (اللهم رب هذه الدعوة التامة)؟

پرسیاركرا له‌زانای پایه‌به‌رز ابن عثیمین (به‌ڕەحمه‌ت بێت) ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی قامه‌ت بدرێته‌وه‌ ؟
وه‌ڵادانه‌وه‌ی قامه‌تی نوێژ فه‌رمووده‌یه‌كی له‌سه‌ر هاتووه‌ كه‌ ئیمامی ئه‌بوداود ڕیوایه‌تی كردووه‌ ، به‌ڵام فه‌رمووده‌كه‌ ضعیفه‌و كاری پێناكرێت ، وه‌ڵامی دروست ئه‌وه‌یه‌ وه‌ڵامی قامه‌ت نادرێته‌وه‌
دیسان پرسیاری لێکراوە : ئایا هیچ زیکرێک هەیە لەپاش قامەت ، بەوەی بوترێت (اللهم رب هذه الدعوة التامة) یان بوترێت (ٲقامها الله وٲدامها) ، یان بێدەنگ بین ؟
ئەم پرسیارە بەندە بەوەی ئایا ئەو فەرموودەیە صحیح و مەقبولە یان ضعیف و وەرنەگیراوە ، ئەو کەسانەی فەرموودەکەیان بەلاوە صحیح و وەرگیراوە دەڵێن : دەبێت ئەو دوعایانە بکرێ و وەڵامی قامەتەکە بدرێتەوە بەهەمان شێوە چۆن وەڵامی بانگبێژ دەدرێتەوە ، لەپاش تەواوبوونی بانگەکەش دوعای وەسیله دەکرێت .
بەڵام ئەو فەرموودەیە ضعیفەو کاری پێناکرێ ، وەڵامی دروستیش ئەوەیە وەڵامی قامەت نادرێتەوەو لەپاش قامەتیش بێدەنگ دەبیت .
بەهەرحاڵ ئەو مەسەلەیە مەسەلەیەکی ئیجتیهادیه بەڵگەکانیش تێیدا دەگونجێ بەو شێوەیە بێت کە عیلم وزانیاری کەسەکان پێی گەیشتووە ، ئەگەر وا دایبنێین کە وەڵامدانەوە تەنها پەیوەستە بەبانگەوە..

 

سەردان: ٣,١٥٤ بەش: بانگ و قامەت