ئايا كاتيكى ديارى كرا‌و هه‌يه بۆ هه‌ستانى نوێژ خوێن له کاتێکدا قامه‌ت ده‌كرێت؟
هيچ كاتێكى ديارى كرا‌و نيه له شه‌ريعه‌تى پاكى ئيسلام‌دا بۆ هه‌ستان بۆ نوێژ له‌كاتى قامه‌ت كردن‌دا ، به‌ڵكو دروسته بۆ نوێژ خوێن كه هه‌ڵبسێت بۆ نوێژه‌كه‌ى له سه‌ره‌تاى قامه‌ت بێت يان ناوه‌ڕاستى يان كۆتاييه‌كه‌ى ، وه ئه‌م كاره فراوانى تێدايه و ئاسييه ، وه هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى شه‌رعى نازانم كه وا بخوازێت كاتێك ديارى بكرێت بۆ هه‌ستانى نوێژخوێنان له‌كاتى بيستنى قامه‌تدا .
هه‌ندێك له شه‌رعزانه‌كان ده‌ڵين :
دروسته هه‌ڵبسيت له‌كاتێدا كه ده‌گوترێت : (قد قامت الصلاة) به‌ڵام به‌ڵگه‌يه‌ك نازانم له‌م باره‌يه‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشنوێژه‌كه له‌كاتى قامه‌ت كردن‌دا ئاماده نه‌بوو ئه‌وا سونه‌ت وايه بۆ نوێژخوێنه‌كان هه‌ڵنه‌ستن هه‌تاوه‌كو ده‌يبينن ، له‌به‌ر وته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ كه فەرموویەتى : (إذا أقيمت الصلاة فلا تقوموا حتى تروني قد خرجت ) واتا : ئه‌گه‌ر قامه‌ت كرا بۆ نوێژ هه‌ڵمه‌ستن تاوه‌كو من ده‌بينن ده‌رده‌چم ، ئيمامى مسلم ئه‌م فه‌رمووده‌ى گێڕاوه‌ته‌وه . والله ولي التوفيق.
(مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 10/ 367).