ئایە بانگدان بە كۆمپیوتەر لە مزگەوتەكاندا جائیزە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایە بانگدان بە كۆمپیوتەر لە مزگەوتەكاندا جائیزە ؟
پرسیار:

ئایە بانگدان بە كۆمپیوتەر لە مزگەوتەكاندا جائیزە ؟؟؟ كە مەبەست لێی یەكخستنی بانگەكانی ناوشار و نەهێشتنی بیدعەیە، چونكە جاران كێشەی ئەوەمان هەبوو كە شكات دەكرا لە هەندێ مزگەوت كە فاتیحانادات لە دوای بانگ یان صەلاوات نادەن. خوای گەورە پاداشتان بداتەوە

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
بانگدان عیبادەتێكى بەرز و بەڕێزە و چەندین فەرمودە هاتوون لە باسى فەزڵ و چاكە و گەورەیى ئەو عیبادەتە وەك حەدیسى أبو هریرە كە ئەڵێ: قال النبي : لو أن الناس يعلمون ما في النداء والصف الأول ثم لم يجدوا إلا أن يستهموا عليه لاستهموا عليه (صحيح) _ ابن ماجه 998: وأخرجه البخاري ومسلم.
واتە: ئەگەر خەڵكى بیانزانیایە كە بانگ و ڕیزى یەكەمى نوێژ چەند پاراستنى تیایە ئەنجا چار نەبوایە بۆ دەستكەوتنى ئەو خێرە تەنها بە پشك خستن (قرعە) نەبێت ئەوە دەیانكرد.
جا دانانى بانگ بەو ئامێرانە دەبێتە هۆكارى لەناودانى ئەو پاداشتەى دانراوە بۆ موسڵمانان كە ئەو حەدیسانە هانیان دەدات بۆى ئەنجا بانگ دانى هەموو موسڵمانان لەیەك كاتدا شتێكى واجب و پێویست نییە كە ئەگەر نەكرا موسڵمان پێى تاوانبارببن بەڵكو مەسەلەكە فراوانە و ئەوەندەش قورس نییە لەسەر موسڵمانان لەوانەش هۆكار بۆ ئەم بیرۆكەیە ئەو خشتانەبن كە كاتى نوێژەكانیان تیادا نووسراوە كە زۆربەیان وە زۆر كاتیشیان بۆ نوێژەكان هەڵەیە ئەنجا پێشەوایانى مزگەوتەكان دەتوانن بانگ دوابخەن بەمەرجێ موخالەفەى سوننەتى تیادا نەبێت وە لە بەر بەرژەوەندییەكى شەرعى بێت وەك ئەوەى لە ماڵى خوادا لەڕەمەزاندا نوێژى عیشا دوو سەعات دواى مەغریب بانگى بۆ دەدرێت.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە
12ى رمضان 1428 ك

سەردان: ٢,٠٦٢ بەش: بانگ و قامەت