ئایا حوكمی ئەو كەسانە چىیە كە لە ڕەمەزاندا بانگدان پێش دەخەن ؟
ئەو بانگدەرانەی كەوا بانگدان پێش دەخەن و لە ڕۆژانی بە ڕۆژوو بووندا پەلە دەكەن لە بانگی بەیانیاندا بە گومانی ئەوەی كەوا ئەوان بە ئەمە (ئیحتیاط) دەكەن بۆ ڕۆژووەكە ، ئەمانە لەمەدا هەڵەن لەبەر دوو هۆكار :
هۆكاری یەكەم: (ئیحتیاط) كردن لە عیبادەتدا بریتىیە لە پەیوەست بوون بەوەوە كە لە شەرعدا هاتووە ، وە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (بخۆن و بخۆنەوە تا (ابن أم مكتوم) بانگ دەدات، چوونكە ئەو بانگ نادات تاوەكو فەجر دەرنەكەوێت) ، پێغەمبەر ﷺ نەیفەرمووە: تاوەكو دەركەوتنی فەجر نزیك دەبێتەوە!
كەواتە (ئیحتیاط و خۆپارێزی كردن) بۆ بانگدەرەكان لەوەدایە: كەوا بانگ نەدەن تاوەكو فەجر دەردەكەوێت .
هۆكاری دووەم : ئەو بانگدەرانەی كەوا پێش دەركەوتنی فەجر بانگ دەدەن بۆ نوێژی بەیانیان بە دڵنیایی هەڵەیان كردووە، بەو بۆچوونەی كەوا ئەوان (ئیحتیاط و خۆپارێزی دەكەن) بۆ شتێك كەوا (ئیحتیاط و خۆپارێزی كردنیان) تێیدا ڕاست نىیە، بەڵام ئەوانە كەمتەرخەمی دەكەن لە شتێكدا كەوا پێویستە لەسەریان (ئیحتیاط و خۆپارێزی) بۆ بكرێت كە بریتىیە لە نوێژی بەیانیان (فەجر) ، چوونكە ئەوانە ئەگەر پێش دەركەوتنی فەجر بانگ بدەن ئەوا خەڵكی بە تایبەتیش ئەوانەی كەوا لە مزگەوتەكاندا نوێژ ناكەن لە ئافرەتان و ئەوانەش كە عوزریان هەیە بۆ ئامادەنەبوونی نوێژی جەماعەت نوێژی بەیانی دەكەن، وە لەو كاتەشدا بەجێهێنانی (نوێژی بەیانییان) پێش كاتی خۆی بووە! وە ئەمەش هەڵەیەكی گەورەیە!
بۆیە ئامۆژگاریم ڕووبەرووی برا بانگدەرەكانم دەكەمەوە كەوا بانگ نەدەن ئیللا مەگەر فەجر ڕوون بووبێتەوە و دەركەوتبی بۆیان، جا ئەگەر بەرەبەیان دەركەوت بۆیان ـ چ بەوەی كە بە چاوی خۆیان بیبینن یان بیزانن بە ژماردنێكی وورد و ڕاست ـ ئەو كاتە بانگ دەدەن.
فتاوى الشيخ محمد بن صالـح العثيمين : (1 / 525 ـ 526) ، نقلاً عن "فتاوى رمضان" : (1 / 196 ـ 197) .