زەکاتی پارەیەک دانرابێت بۆ کڕینی خانوو : ماڵپەڕی وەڵامەکان
زەکاتی پارەیەک دانرابێت بۆ کڕینی خانوو 
پرسیار:

من و هاوسەرەکەم فەرمانبەرین و چەند ساڵە مانگانە بڕە پارەیەکمان پاشەکەوت کردووە بۆ کڕینى خانوو ، بەڵام تاوەکو ئێستا  نەم توانیوە نیوەی ئەو پارە کۆ بکەمەوە کەخانووی پێ دروست دەکرێت ئەمەش بەهۆی گرانی نرخی خانو و قورسی مەعیشەتەوە .
جا پرسیارەکەم ئەوەیە: 
چۆن زەکات بدەم لەکاتێکدا کاریگەری دەبێت لەسەر بڕەکەی و پارەکەمان کەم دەبێتەوە؟

هەرکەسێک مەبلەغێک پارەی هەبێت وگەشتبێتە حەدی زەکات وساڵی بەسەردا تێپەڕ بوو بووبێت ، ئەوا پێویستە لەسەری زەکاتی دەرکات ، هەرچەند بۆ دروست کردنی خانوو داینابێت یاخود بۆ حەج و ژن هێنان وجگە لەمانەش ، لەبەر ئەوەی بەڵگەکانی واجب بوونی زەکات گشتگیرن وهیچ یەکێک لەوانەیان جودا نەکردۆتەوە.

وە ئەندازەی ئەو بڕەی کەواجبە دەربکرێت بریتی یە لە 2.5% واتە: بۆ نمونە لە یەک ملیۆن بیست و پێنج هەزارە .لە یەک دەفتەر دۆلار دووسەد پەنجا دۆلارە .

دواتر خودا زەکاتی واجب کردووە بۆ پاک کردنەوە وبەرەکەت ، ویارمەتی دانی هەژاران وبێ نەوایان ، و زەکات فەرزێکی گەورەیە ، دروست نی یە کەم تەرخەمی بکرێت تیایدا، ماڵ ماڵی خودایە ، وهەر ئەو فەرمانی کردووە بەزەکات دان ، وهەڕەشەی کردووە لەوانەی نایدەن ، هەروەک فەرموویەتی: ( وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَارْكَعُوا مَعَ الرَّاكِعِينَ ) البقرة/43 ،
واته: وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمان ئه‌بن نوێژ بكه‌ن و زه‌كات بده‌ن ، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌چنه‌ ركوع به‌ جه‌ماعه‌ت بچنه‌ ركوع واته‌: نوێژه‌كان به‌ جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بده‌ن.

وەهەروەها فەرموویەتی : ( خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا ) التوبة/103.
واته: ئەی محمد له‌ ماڵه‌كانیان صه‌ده‌قه‌و خێرێك وه‌ربگره‌ یان زه‌كاتی فه‌رز وه‌ربگره‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پاكیان ئه‌كه‌یته‌وه‌ له‌و تاوان و شتانه‌ی كه‌ پێیانه‌وه‌یه.

وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلا يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ) التوبة/34 .
واته: وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه‌ ئاڵتوون و زیو كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا نایبه‌خشن، واته‌: زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ناده‌ن ئه‌وانه‌ موژده‌یان پێ بده‌ به‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار. 
جا (الكنز ) هەموو ماڵێک دەگرێتەوە کە زەکات تیایدا واجب بووبێت ، وزەکاتەکەی درنەکرابێت.

ئیمامی موسلیم (987) لەئەبو هوڕەیرەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبری خوا فەرمووی: (مَا مِنْ صَاحِبِ ذَهَبٍ وَلا فِضَّةٍ لا يُؤَدِّي مِنْهَا حَقَّهَا إِلا إِذَا كَانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ صُفِّحَتْ لَهُ صَفَائِحُ مِنْ نَارٍ ، فَأُحْمِيَ عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ ، فَيُكْوَى بِهَا جَنْبُهُ وَجَبِينُهُ وَظَهْرُهُ ، كُلَّمَا بَرَدَتْ أُعِيدَتْ لَهُ ، فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ ، حَتَّى يُقْضَى بَيْنَ الْعِبَادِ ، فَيَرَى سَبِيلَهُ إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ وَإِمَّا إِلَى النَّارِ ) .
واتە:هیچ خاوەن زێڕێك یان زیوێك نییە كە هەقی خۆی نەدات لە رۆژی دواییدا ئەو سامانەی بۆ دەكرێتە پارچە پارچەی پانكراوە و سوور دەكرێتەوە لە نێو ئاوری دۆزەخدا و پاشان لاقەبرغە و تەنیشتەكانی و نێو چەوان و پشتی پێ داخ دەكرێت، لە رۆژێكدا كە درێژییەكەی بریتییە و هێندەی پەنجا هەزار ساڵ دەبێت تا ئەو كاتەی خوای گەورە دادگایی خەڵك دەكات، ئیتر یان بۆ بەهەشت، یان بۆدۆزەخ. 

وەهەروەها پێغەمبەر هەواڵی پێداوین بەوەی لەڕاستی دا ماڵ بەزەکات کەم ناکات ، بەڵکو بەرەکەتی تێ دەکات وزیادی دەکات ، وفەرموویەتی : ( مَا نَقَصَتْ صَدَقَةٌ مِنْ مَالٍ ) رواه مسلم (2588).
واتە : زەکات و صەدەقە لەماڵ کەم ناکاتەوە.

جا بابەتی بەرەکەت زۆر کەس لێی بێ ئاگان ، ڕەنگە کەسی وا هەبێت ماڵێکی زۆری هەبێت وبەشی نەکات ، وئەوەی کەدەیەوێت بۆی بەجێ ناهێنێت ، و بەو ماڵە هەست بەخۆشی وئاسوودەیی ناکات ، ولەبەرانبەردا کەسی وا هەیە ماڵێکی کەمی هەیە ، بەڵام بەرەکەتی تێدایە ، وزۆر دڵخۆش وئاسوودەیە ، ئەمە شتێکی مەعلوومە و بەچاو دەبینرێت .

بۆیە خوشکی بەڕێز هیچ دو دڵ  مەبە لەدەرکردنی زەکات ، وەبە بەسنگ فراوانی وئاسوودەییەوە زەکاتەکەت دەرکە ، و بزانە ڕازی کردنی خودا ئامانج ومەبەستی گەورەیە ، ودونیا کاتیە و دەبڕێتەوە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلا مَتَاعُ الْغُرُورِ) آل عمران/185 .
واتە:وه‌ ژیانی دونیا هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها ڕابواردن و هیواو ئومێدو ئاواتێكى كه‌مى له‌ناوچووه‌ كه‌ مرۆڤی پێ له‌ خشته‌ ئه‌برێ .

وە زاناى پایەبەرز شێخ ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : " پێویستە لەسەر موسوڵمان زەکاتی ماڵەکەی بەتەواوی بدات ، وەک گوێڕایەڵیەک بۆ خودا وپێغەمبەرەکەی ، وهەستان بەجێ بەجێ کردنی ڕوکنێک لەئەرکانەکانی ئیسلام ، وپارێزگاری کردن لەنەفسی خۆی لەسزادان ، بێگوومان زەکات دەسکەوت وغەنیمەتە نەک غەڕامە بێت ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا ) التوبة/103.
واته: ئەی محمد   له‌ ماڵه‌كانیان صه‌ده‌قه‌و خێرێك وه‌ربگره‌ یان زه‌كاتی فه‌رز وه‌ربگره‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پاكیان ئه‌كه‌یته‌وه‌ له‌و تاوان و شتانه‌ی كه‌ پێیانه‌وه‌یه.

بۆیە پێویستە لەسەر ئەو کەسەی کەخودا ماڵی پێداوە بەوردی بیژمێرێت ودواتر زەکاتەکەی دەربکات .

جا ماڵ دەبێتە سێ جۆرەوە  :

جۆری یەکەم : بەشێکیان هیچ کێشەیەک وخیلافێک نی یە لە واجب بوونی زەکان تیایدا ، وەک پارە و زێڕ و زیوو و ئەو دراوانەی کەهاو شێوەی ئەمانەن ، ئەمانە زەکات تیایاندا واجبە ، جا بۆ تیاجەرەت ،یاخود نەفەقە ، یاخود کڕینی خانوو ، یاخود ژن هێنان ، وجگە لەمانەش دانرابێت.

جۆری دووەم : بەشێکیان هیچ کێشەیەک وخیلافێک نی یە لەواجب نەبوونی زەکان تیایاندا، وەک ئەو ماڵەی کەتایدا نیشتە جێی ، و ئەو سەیارەیەیی کە لەژێرتایه ، و ئەو ئەسپەی کەسواری دەبیت وهاوشێوەی ئەمانە ، ئەمە شتێکی ڕوون وئاشکرایە .

جۆری سێیەم : بەشێکی تر خیلاف وڕا جیایی تیدایه لەنێو زانایاندا، وەک زەکاتی قەرز ، جا پێویسته پرسیار لەزانایان بکرێت لەبارەیەوە بەڵکو مرۆڤی باوەڕدار بەرچاو ڕوون وبزانێت کام جۆرەی زەکاتی تێدایه وکامەی بەپێچەوانەوەیە .

وەدروست نی یە بۆ کەسی موسوڵمان کەم تەرخەمی تێدا بکات ، لەبەر ئەوەی هەڕەشەی توندی لێ کراوە هەم لەقورئان وهەمیش لەفەرموودەکانی پێغەمبەردا صلى الله عليه وعلى آله وسلم ..." انتهى من "مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين" (18/299)

وفقنا الله وإياك لما يحب ويرضى .

سەردان: ٣,٤١٨ بەش: پێناسە و حوکمى زەکات