كەسێك چوار ساڵ زەكاتى نەداوە چی لەسەریەتى؟
ئەم كەسە تاوانبارە بەهۆى دواخستنى زەكاتەوە، چونكە واجبە لەسەر موسڵمان كە زەكات هەر كە واجب بوو دەستبەجێ دەرى بكات و دواى نەخات، لەبەر ئەوەى حوكمە واجبەكان دەبێت دەستبەجێ پێى هەستیت، وە لەسەر ئەو كەسە ئەوەیە كە تۆبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ لاى خوا لەم تاوانە و پەلە بكات لەدەركردنى زەكاتى هەموو ئەو ساڵانەى كە دەرى نەكردووە و هیچ شتێكى لەو زەكاتە لەسەر ناكەوێت وبەڵكو لەسەریەتى تۆبە بكات و پەلە بكات بۆ ئەوەى چیتر زیاتر تاوانبار نەبێت بەهۆى دواخستنیەوە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -