ئافرەت چۆن دەتوانی سود له‌ کاتەکانی خۆی وەربگرێ لەو کاتەی کە خواردن ئامادە دەکات لە مانگی  ڕەمەزاندا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەت چۆن دەتوانی سود له‌ کاتەکانی خۆی وەربگرێ لەو کاتەی کە خواردن ئامادە دەکات لە مانگی  ڕەمەزاندا؟
پرسیار:

من دەمەوێ بزانم کە پێویستە چ کارێک بکرێ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بۆ زیادکردنی ئەجر و پاداشت، چ زیکر بێت، یا پەرستش، یاخود ھەرکارێکی خوازراو بێت، من دەزانم کە نوێژی تەڕاویح و، زۆر خوێندنەوەی قورئان و، زۆر داوای لێخۆشبون کردن و شەو نوێژ بەشێکن لەم کارە خوازراوانە، بەڵام من ھەندێ کار و گوتەم دەوێ کە بتوانم بیانکەم لەکاتی ئەنجامدانی کاروکردەوەکانی ڕۆژانەم، بۆ نمونە لەکاتی چێشت لێنان یان جێبەجێکردنی کاروباری ناو ماڵ؛ چونکە من نامەوێ کاتەکانم بەبێ بەدەست ھێنانی ئەجر و پاداشت بە فیڕۆ بچن.

خودا پاداشتی خێرت بداتەوە لەسەر ئەو گرنگی پێدان و سوربونەت بۆ کاری خێر و چاکە لەو مانگە پیرۆزە.
ئەوانەی کە تۆ ژماردتن لە کاروکردەوە چاکەکانی ئەم مانگە، پارە بەخشین و پێدانی خواردن و چونە عومڕە و مانەوە لە مزگەوتیشی دێتە سەر، بۆ ھەر کەسێک کە بتوانی بیانکات.

بەڵام سەبارەت بە پەرستشە گوتارییەکان کە دەتوانی لە کاتی جێبەجێکردنی کاروباری ڕۆژانەت بیانڵێیەوە ئەوا زۆرن و لەوانە: تەسبیحات کردن و گوتنی: (لا إله إلا اللە)، و (اللە أکبر)، و داوای لێ خۆشبونکردن لە خودا و دوعاکردن بە گشتی و، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانەوەی بانگ بێژیش. 

ھەوڵیشبدە ھەمیشە زمانت پاراو بێت بە زیکر و یادکردنەوەی خودای گەورە، ئیدی ھەلی بەدەست ھێنانی پاداشت و ئەجری زۆر بەرامبەر چەند وتەیەکی کەم کە دەیانڵێی بقۆزەوە؛ چونکە دڵنیابە کە ھەر کاتێک بڵێی: (سبحان اللە)، ئه‌وا خێرێکت بۆ دەنوسرێ و ھەرواش بەرامبەر ھەر: (الحمد للە)ــێک و، ھەر( اللە أکبر)ــێک و، ھەر (لا إله إلا اللە)ــێکیش خێر و چاکەیەکت بۆ دەنوسرێ .
پێغەمبەر  - - دەفه‌رمووێت: ((يُصْبِحُ عَلَى كُلِّ سُلامَى مِنْ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ، فَكُلُّ تَسْبِيحَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَحْمِيدَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَهْلِيلَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَكْبِيرَةٍ صَدَقَةٌ، وَأَمْرٌ بِالْمَعْرُوفِ صَدَقَةٌ، وَنَهْيٌ عَنْ الْمُنْكَرِ صَدَقَةٌ، وَيُجْزِئُ مِنْ ذَلِكَ رَكْعَتَانِ يَرْكَعُهُمَا مِنْ الضُّحَى))، رواه مسلم (720). 
واتا: ھەر کەسێک لە ئێوە کە بەیانی دەکاتەوە بەرامبەر ھەر جومگەیەک لە جومگەکانی لەشی خێر و چاکەیەکی لەسەرە، وە بێگومان ھەموو (سبحان اللە)ــێک خێرێکە و، ھەرواش بەرامبەر ھەر (الحمد للە)ــێک و، ھەر ( لا إله إلا اللە) ــێک و، ھەر( اللە أکبر)ــێکیش خێر و چاکەیەکت بۆ دەنوسرێ، ھەرووه‌ها فەرمانکردن بە چاکە خێرێکە و قه‌ده‌خه‌کردنیش لە خراپە خێرێکی ترە، وە ئه‌نجامدانی دو ڕکاتی نوێژی چێشتەنگاویش لەبری ھەموویان دەبێت. 

ھەروەھا پێغەمبەر - - دەفەرموێت: ((كَلِمَتَانِ خَفِيفَتَانِ عَلَى اللِّسَانِ، ثَقِيلَتَانِ فِي الْمِيزَانِ، حَبِيبَتَانِ إِلَى الرَّحْمَنِ: سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ))، رواه البخاري (6682) ومسلم (2694).
واتا: دوو وشەن کە ئاسان و سوکن لەسەر زمان، بەڵام قورس و گرانن لەسەر تەرازوی ڕۆژی دوایی و، خۆشەویستیشن به‌لای خوداوه‌، ئەوانیش: سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ، یانی: پاكی و ستایش بۆ خودا، پاكی بۆ خودای گه‌وره‌.

ھەروەھا ده‌فه‌رمووێـت - -  : ((مَنْ قَالَ سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ غُرِسَتْ لَهُ نَخْلَةٌ فِي الْجَنَّةِ))، رواه الترمذي (3465) وصححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتا: ھەر کەسێک بڵێ: سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ، ئەوا دار خورمایێکی لە بەھەشت بۆ دەچێندرێ.

وە ھەروەھا دەفەرموێت - -  : ((مَنْ قَالَ أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيَّ الْقَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ، غُفِرَ لَهُ وَإِنْ كَانَ فَرَّ مِنْ الزَّحْفِ))، رواه أبو داود (1517) والترمذي (3577) وصححه الألباني في صحيح أبي داود .
واتا: ھەر کەسێک بڵێ: أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيَّ الْقَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ، ئەوا خودا لێی خۆش دەبێ، تەنانەت ئەگەر لە شەڕ و جیهادیش ڕایکردبێ. 
ھەر کەسێک بڵێ: داوای لێخۆشبون و داپۆشینی گوناهه‌كانمت لێده‌كه‌م، ئه‌ی خوای گه‌وره‌، ئه‌و خوایه‌ی كه‌‌ هیچ په‌رستراوێك به‌ هه‌ق و ڕاستی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی نیه‌ شایسته‌ به‌ په‌رستن بێـت جگه‌ له‌و،‌ زیندووه‌ و ڕاگری ته‌واوی بونه‌وه‌ر و دروستكراوانیشیه‌تی، ده‌شگه‌ڕێمه‌وه‌ لای خوا و تۆبه‌ ده‌كه‌م، ئەوا خودا لێی خۆش دەبێ، تەنانەت ئەگەر لە شەڕ و جیهادیش ڕایکردبێ.

هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمووێت - - : ((مَا عَلَى الأَرْضِ مُسْلِمٌ يَدْعُو اللَّهَ بِدَعْوَةٍ إِلا آتَاهُ اللَّهُ إِيَّاهَا، أَوْ صَرَفَ عَنْهُ مِنْ السُّوءِ مِثْلَهَا، مَا لَمْ يَدْعُ بِإِثْمٍ، أَوْ قَطِيعَةِ رَحِمٍ. فَقَالَ رَجُلٌ مِنْ الْقَوْمِ: إِذًا نُكْثِرُ . قَالَ: اللَّهُ أَكْثَرُ ))، رواه الترمذي (3573) وصححه الألباني في صحيح الترمذي . 
واتا: ھیچ موسڵمانێک نیە لەسەر ڕوی زەوی داوای شتێک بکات لە خودا و دوعایەک بکات، ئه‌وا بەدڵنیاییەوە خودا پێی دەبەخشێ، یان بە قەدەر ئەوەی دەیەوێ ناخۆشی لێ دور دەخاتەوە، تەنیا ئەگەر دوعا و پاڕانەوەکەی بۆ شتێکی خراپ بووبێ، یانیش داوای شتێکی کردبێ کە ببێتە ھۆی پچڕاندنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی (صلة الرحم).
پیاوێکیش لەنێویان گوتی: کەواتە ئێمە لە مەودوا زۆر دوعا دەکەین.
پێغەمبەریش - - فەرمووی: بەخشینی خودا زۆرترە.      

وە دەشفه‌رمووێت - -  : ((إِذَا سَمِعْتُمْ الْمُؤَذِّنَ فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ، ثُمَّ صَلُّوا عَلَيَّ، فَإِنَّهُ مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلَاةً صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا، ثُمَّ سَلُوا اللَّهَ لِي الْوَسِيلَةَ، فَإِنَّهَا مَنْزِلَةٌ فِي الْجَنَّةِ لا تَنْبَغِي إِلا لِعَبْدٍ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ، وَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ أَنَا هُوَ، فَمَنْ سَأَلَ لِي الْوَسِيلَةَ حَلَّتْ لَهُ الشَّفَاعَةُ))، رواه مسلم (384).
واتا: ئەگەر گوێتان لە بانگ بێژ بوو، ئەوە بڵێنەوە کە ئەو دەیڵێ، پاشان سەڵەواتم لەسەر لێدەن؛ چونکە بەڕاستی ھەرکەسێک یەک سەڵەواتم له‌سه‌ر لێبدات ئەوا خودا لەبەرامبەری دە سەڵەواتی لەسەر لێدەدات، پاشان داوای (وەسیلە)ــم بۆ بکەن لە خودا؛ چونکە ئەوە شوێنێکە لە بەھەشت تەنیا یەک بەندە پێی دەگات، منیش ئومێدەوارم کەو ئەو بەندەیه‌ منبم، ھەر بۆیە ھەرکەسێک ئەوەم بۆ داوابكا ئەوا شەفاعەتی منی پێ دەگا.

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت - - : ((مَنْ قَالَ حِينَ يَسْمَعُ النِّدَاءَ: اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلَاةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الْوَسِيلَةَ وَالْفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ، حَلَّتْ لَهُ شَفَاعَتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ))، رواه البخاري (614)
واتا: ھەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلَاةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الْوَسِيلَةَ وَالْفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ، ئەوا شەفاعەتی پێغەمبەر بۆی حەڵال دەبێت و پێی دەگات.
اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلَاةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الْوَسِيلَةَ وَالْفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ، واتا:  خودایە پەروەردگاری ئەم بانگەوازە تەواو و بێ کەم و کورتییە، - کە بریتیە لە بانگەوازی ته‌وحید و  ته‌نها خوا په‌رستی - خاوەنی درودی بەردەوام، ببەخشە بە پێغەمبەر موحەممەد - - پلە و پایەی بەرزی وه‌سیله‌ - پلە و پایەیەکە لە بەھەشتدا - ھەروەھا پله‌ و پایه‌ی  فه‌ضيله‌شی ببه‌خشه‌ - کە پلەیەکە تەنیا بە یەک كه‌س دەدرێت لە ڕۆژی دواییدا، ئەویش پلەی شەفاعەت و تكاكردنه‌ - ھەروەھا پێشی ببەخشە ئەو شوێنە بەرز و باشەی، کە بەڵێنت پێیداوە.
خودای گه‌وره‌ زانستی سوود به‌خش له‌گه‌ڵ كاركردن پێی به‌ ئێمه‌ و ئێوهش‌ ببه‌خشێ. 
خوداش بۆخۆی زاناتره‌.  
وه‌رگێڕانی أنهار كاوه‌ مصطفی

سەردان: ٢,٨٤٠ بەش: ئافرەتان