مانای زەكات
* لە ڕوی زمانەوانیدا: بریتییە لەزیاد بوون و گەشە كردن ، هەرشتێك ژمارەو شێوەی زیادو گەورە بێت پێی دەوترێت (زكا) بۆ نمونە: دەوترێ (زكا الزرعُ) كە زەرعاتەكە گەشەی كردو گەورە بوو .
* لە ڕووی زاراوەی شەرعدا : بریتییە لە دەركردنی ئەو بەشە ماڵەی كە شەرع فەرزی كردوە لە ماڵێكی دیاری كراو بۆ كۆمەڵێكی دیاری كراو.
وە پەیوەندی نێوان هەردوو پێناسەكە دیارو ئاشكرایە ، ئەگەر چی لەڕوی دەرەوە زەكات دەكردن كەم بوونی ماڵە ، بەڵام شوێنەوارو كاریگەریەكەی دەبێتە هۆی زیاد بونی ماڵ و جێگیر بونی؛ چونكە خوای گەرە دەرگای وای لێ دەكاتەوە بە هۆی زەكات دەركردنەوە بۆ پەیدا كردنی ڕزق كە بەخەیاڵیشیدا نەدەهات . خوای گەورە دەفەرموێ :
(وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ رِباً لِيَرْبُوَ فِي أَمْوَالِ النَّاسِ فَلا يَرْبُو عِنْدَ اللَّهِ . وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ زَكَاةٍ تُرِيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُضْعِفُونَ) (سورة الروم:39).
واتە: ئەو زەكاتەی كە دەری دەكەن لە ماڵەكەتان وەمەبەستان خوایە ؛ ئەوا چەند جارە خوای گەورە ئەو ماڵە زیاد دەكات وە دەفەرموێت :
( وَمَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ) (سورة سـبأ:39).
واتە: ئەوەی دەیبەخشن لەڕێی خوا ئەوا پەروەردگار بۆتان لەجێ دادەنێتەوە؛ چونكە باشترین رزق دەرە.
وەهەروەها زەكات دەبێتە هۆی زیاد بونی ئیمانی خاوەنەكەی؛ چونكە زەكات دەركردن یەكێكە لەكردەوە باشەكان كە باوەڕ زیاد دەكەن ؛ وەهەروەها دەبێتە هۆی زیاد بونی ڕەوشتی جوان وفراوانی دڵ ودەرون وڕوناكی وئارام گرتن ودووربون لە دڵەڕاوكێ .
(فقه العبادات-185).ابن عثيمين.