حیكمەتی مانەوە لە مزگەوت ( الإعتكاف ) بۆ چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حیكمەتی مانەوە لە مزگەوت ( الإعتكاف ) بۆ چیە؟

حیكمەتی مانەوە لە مزگەوت  ( الإعتكاف )  بۆ خوا پەرستنە :
پێشەوا ( العلامە ابن القیم ) فەرموویەتی : (( لە كاتێكدا كە چاك كردنەوەی دڵ و بەردەوام بوون لە سەر رێگەی بەرەو خوا چوون ( واتە : بۆ خوا سوڵحان ) وەستاوە لە سەر كۆ كردنەوەی بەرەو خوا ، و كۆ كردنەوەی بڵاو بووەكانی و بەتەواو ڕووتێ‌ كردنی بەرەو خوای پەروەردگار ، چونكە بڵاوبووەكانی دڵ هێچ كۆی ناكاتەوە جگە لە ڕوو كردنە خوای پەروەردگار نەبێ ، لە بەر ئەوەی زیادەی خواردن و خواردنەوە و زیادەی تێكەڵ بوون لەگەڵ خەلك دا ، و زیادەی ووتن ، و زیادەی خەوتن كردارەكانی دڵیان بەر بەڵاوتر دەكرد ، و بەڵاوەیان پێ دەكرد بە هەموو دۆڵەكاندا ، وە دەیبڕی لە ڕۆیشتن بەرەو لای خوای پەروەردگار یان لاوازی دەكات یان كۆسپی دەخاتە رێ‌ی و لە كاری دەخات .
میهرەبانێتی خوای بە توانا و میهرەبان بەرامبەر بە بەندەكانی ئەوەی كرد ڕۆژووی لە سەر فەرز كردن كە هۆی نەهێشتنی زیادەی خواردن و خواردنەوەیە ، دڵیش بەتاڵ دەكات لە ئارەزووەكانی كە هۆی لە كارخستنێتی لە بەردەوام بوونی لە سەر رێگەی بەرەو خوا چوون ، فەرز كردنەكەش بەپێ‌ی قازانج بووە بە شێوەیەك بەندە سوودی لێ وەربگرێت لە دونیا و دواڕۆژیش دا ، و زیانیشی پێ نەگەیەنی و نەشی بڕێ لە قازنجە پێش وەخت و دوا خراوەكانی .
هەروەها رێی پێ‌دان بەمانەوە لە مزگەوت بۆ خوا پەرستن ، ئەوەی كە مەبەست و ناوەڕۆكەكەی مانەوەی دڵە لەسەر ڕێگەی خوای پایە بەرز و كومەڵ بوونێتی لە سەری و تاك بوونی لەگەڵیدا ، وە بۆ بڕان لە خۆ خەریك كردنی بە خەڵكەوە ، و خۆ خەریك كردنی تەنها بە خوای بێ‌گەردەوە ، بە شێوەیەك یاد كردن و خۆشەویستی و ڕوو كردنە خوا جێگای ویستەكانی دڵ و ساتەكانی دەبێ ، بەوەیش دەست بەسەر دڵدا بگرێت بە هۆی ملكەچی دڵەوە ، بەمەش ویستەكانی هەمووی بە خوایەو هەموو ساتەكانیشی بەیادی ئەوە ، و بیركردنەوەشی تەنها لە ئەنجام دانی ئەو كردارانەیە كە ڕازی بوونی خوای پێ بەدەست دێ و لە خوا نزیكی دەكاتەوە ، ئەو كاتە هاودەمێتی بە خوا دەبێ لە جیاتی ئەوەی خەڵكی بێ ، دووریشی لەوە لەبەر هاودەمێتییەتی لە ڕۆژی تەنهایی لە ناو گۆردا لە كاتێكدا هیچ هاودەمێك نییە ، وە هیچ دڵ پێ‌خۆشكراویك نیە جگە لەو نەبێ ئەمەیە مەبەست لە مانەوەی گەورە لە مزگەوت )) (زاد المعاد : ( 2 / 86 ـ 87 )  ) .

سەردان: ٢,٥٤٧ بەش: ئیعتیکاف و مانەوە لە مزگەوت