الإعتكاف ماناى چیە؟ مەرجەکانى چین؟ وە چی ڕەوایە بۆ ئەو كەسەی لە مزگەوت دەمێنێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
الإعتكاف ماناى چیە؟ مەرجەکانى چین؟ وە چی ڕەوایە بۆ ئەو كەسەی لە مزگەوت دەمێنێتەوە؟

1 ـ حیكمەتی مانەوە لە مزگەوت خوا پەرستنە :
پێشەوا ( العلامة ابن القيم ) فەرموویەتی : ( لە كاتێكدا كە چاك كردنەوەی دڵ و بەردەوام بوون لە سەر رێگەی بەرەو خوا چوون ( واتە : بۆ خوا سوڵحان ) وەستاوە لە سەر كۆ كردنەوەی بەرەو خوا ، و كۆ كردنەوەی بڵاو بووەكانی و بەتەواو ڕووتێ‌ كردنی بەرەو خوای پەروەردگار ، چونكە بڵاوبووەكانی دڵ هێچ كۆی ناكاتەوە جگە لە ڕوو كردنە خوای پەروەردگار نەبێ ، لە بەر ئەوەی زیادەی خواردن و خواردنەوە و زیادەی تێكەڵ بوون لەگەڵ خەلك دا ، و زیادەی ووتن ، و زیادەی خەوتن كردارەكانی دڵیان بەر بەڵاوتر دەكرد ، و بەڵاوەیان پێ دەكرد بە هەموو دۆڵەكاندا ، وە دەیبڕی لە ڕۆیشتن بەرەو لای خوای پەروەردگار یان لاوازی دەكات یان كۆسپی دەخاتە رێ‌ی و لە كاری دەخات .
میهرەبانێتی خوای بە توانا و میهرەبان بەرامبەر بە بەندەكانی ئەوەی كرد ڕۆژووی لە سەر فەرز كردن كە هۆی نەهێشتنی زیادەی خواردن و خواردنەوەیە ، دڵیش بەتاڵ دەكات لە ئارەزووەكانی كە هۆی لە كارخستنێتی لە بەردەوام بوونی لە سەر رێگەی بەرەو خوا چوون ، فەرز كردنەكەش بەپێ‌ی قازانج بووە بە شێوەیەك بەندە سوودی لێ وەربگرێت لە دونیا و دواڕۆژیش دا ، و زیانیشی پێ نەگەیەنی و نەشی بڕێ لە قازنجە پێش وەخت و دوا خراوەكانی .
هەروەها رێی پێ‌دان بەمانەوە لە مزگەوت بۆ خوا پەرستن ، ئەوەی كە مەبەست و ناوەڕۆكەكەی مانەوەی دڵە لەسەر ڕێگەی خوای پایە بەرز و كومەڵ بوونێتی لە سەری و تاك بوونی لەگەڵیدا ، وە بۆ بڕان لە خۆ خەریك كردنی بە خەڵكەوە ، و خۆ خەریك كردنی تەنها بە خوای بێ‌گەردەوە ، بە شێوەیەك یاد كردن و خۆشەویستی و ڕوو كردنە خوا جێگای ویستەكانی دڵ و ساتەكانی دەبێ ، بەوەیش دەست بەسەر دڵدا بگرێت بە هۆی ملكەچی دڵەوە ، بەمەش ویستەكانی هەمووی بە خوایەو هەموو ساتەكانیشی بەیادی ئەوە ، و بیركردنەوەشی تەنها لە ئەنجام دانی ئەو كردارانەیە كە ڕازی بوونی خوای پێ بەدەست دێ و لە خوا نزیكی دەكاتەوە ، ئەو كاتە هاودەمێتی بە خوا دەبێ لە جیاتی ئەوەی خەڵكی بێ ، دووریشی لەوە لەبەر هاودەمێتییەتی لە ڕۆژی تەنهایی لە ناو گۆردا لە كاتێكدا هیچ هاودەمێك نییە ، وە هیچ دڵ پێ‌خۆشكراویك نیە جگە لەو نەبێ ئەمەیە مەبەست لە مانەوەی گەورە لە مزگەوت ) ( زاد المعاد : ( 2 / 86 ـ 87 ) . ) .
2 ـ واتـاكەی :
(الإعتكاف) : مانەوەیە لە سەر شتێك ، لە بەر ئەمەش بەو كەسەی كە لە مزگەوت دەمێنێتەوە بۆ خوا پەرستی ووتراوە : (معتكف) و (عاكف) (المصباح المنير : ( 2 / 424 ) للفيومي ، و ( لسان العرب ) : ( 9 / 252 ) لابن منظور .).
3 ـ ڕێ پێ دانی :
لە هەموو ڕۆژەكانی ساڵ دا سوننەتە لە ڕەمەزان بێ یان جگە لە ڕەمەزان ، چونكە لە پێغەمبەرەوە  دەگێڕنەوە كە لە دە ڕۆژی كۆتای شەوال دا ماوەتەوە لە مزگەوت بۆ خوا پەرستی( أخرجهُ البخاري : ( 4 / 226 ) رقم : ( 2041 ) ، و مسلم رقم : ( 1173 ) . ) .
وە دەگێڕنەوە لە ( عمر ) ەوە رضي الله عنه بە پێغەمبەری فەرمووە " يَا رَسُولَ اللهِ إِنِّي كُنْتُ نَذَرْتُ في الجَاهِلِيَّةِ ، أَنْ أَعْتَكِفَ لَيْلَةً في المَسْجِدِ الحَرَامِ ؟ قَالَ : فَأَوْفِ بِنَذْرِكَ فَاعْتَكِفْ لَيْلَةً " ( أخرجهُ البخاري : ( 4 / 237 ) رقم : ( 2042 ) ، و مسلم رقم : ( 1656 ) .) .
واتە : ئەی پێغەمبەری خوا   من لە سەردەمی نەفامیدا نەزرم كرد بوو شەوێك لە مزگەوتی ماڵی خوادا ، واتە : ( مسجد الحرام ) بمێنمەوە ؟ فەرمووی : وەفا بكە بە نەزرەكەت ( شەویك لە مزگەوت بمێنەوە ) .
وە باشترینی لە ڕەمەزاندا دەبێ ، لە بەر فەرموودەی ( أبو هریرە ) رضي الله عنه كە دەفەرموێت : " كَانَ رَسُولُ اللهِ   يَعْتَكـِفُ في كُلِّ رَمَضَان عَشْرَةَ أَيَّامٍ فَلَمَّا كَانَ العَامُ الَّذِي قُبِضَ فِيهِ أعْتَكَفَ عَشْرِيْنَ يَوْمَاً " ( أخرجهُ البخاري : ( 4 / 245 ) رقم : ( 2044 ) . ) .
واتە : پێغەمبەری خوا   لە هەموو ڕەمەزانێك دە ڕۆژ لە مزگەوت دەمایەوە ، بەڵام كاتێك ئەو ساڵـەی كە تێیدا وەفاتی كرد بیست ڕۆژ مایەوە .
وە باشترینیشی لە كۆتایی ڕەمەزاندایە چونكە پێغەمبەر   : " كَانَ يَعْتَكِفُ العَشْرَ الأَوَاخِر مِنْ رَمَضَان حَتَّى تَوَفَّاهُ اللهُ عزَّ وَجَل " (أخرجهُ البخاري : ( 4 / 226 ) رقم : ( 2026 ) ، و مسلم رقم : ( 1173 ) عن عائشة . ) .
4 ـ مەرجەكانی :
أ ـ دروست نییە جگە لە مزگەوتەكان نەبێ لە بەر ووتەی خوای پایە بەرز : [ وَلاَ تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ] [البقرة : 187].
ب ـ سوننەتیش لە سەر ئەوەیە بۆ ئەو كەسانەی كە لەمزگەوت دەمێننەوە بەڕۆژوو بن .
5 ـ چی ڕەوایە بۆ ئەو كەسەی لە مزگەوت دەمێنێتەوە بۆ خوا پەرستن :
أ ـ بۆی ڕەوایە دەرچێت بۆ پێویستیەكانی ، یان سەری لە مزگەوتەوە دەركات بۆ ئەوەی بشۆررێت و پرچی دا بهێنرێت ، ( عائشە ) ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ فەرموویەتی : " وَإِنَّ رَسُولَ اللهِ   لَيُدْخِلُ عَلَيَّ رَأْسَهُ وَهُوَ [ مُعْتَكِفٌ ] في المَسْجِدِ [ وَأَنَا في حُجْرَتي ] فَأُرَجِّلَهُ (وفي رِوَايَةٍ : فَأَغْسِلُهُ) [ وَإنَّ بَيْني وَبَيْنَهُ لَعَتَبَةُ البَابِ ][ وَأَنَا حَائِضٌ ] وَكَانَ لا يَدْخُلُ البَيْتَ إِلا لِحَاجَةِ [ الإنْسَانِ ] إذَا كَانَ مُعْتَكِفَاً " (أخرجهُ البخاري : ( 1 / 342 ) ، و مسلم رقم : ( 297 ) . ) .
واتە : پێغەمبەری خوا   سەری ئەهێنایە ژوورەوە بۆ لام لە كاتێك دا كە لە مزگەوت دەمایەوە منیش لە ژووری خۆم بووم پرچم بۆ دا دەهێنا یان ئەمشوشت تەنها بەردەرگاكەمان لە نێواندا بوو لە كاتێك دا لە بێنوێژی دەبووم ، و نەدەهاتە ماڵەوە جگە لە كاتێكدا نەبێ كە نیازی چونە سەر ئاوی هەبێ .
ب ـ وە ڕاوەیە بۆ كەسێك كە لە مزگەوت مابێتەوە بە مەبەستی خوا پەرستی یان بۆ هەر شتێكی تر لە مزكەوت دا دەست نوێژ بشوات لە بەر ووتەی پیاوێك كە خزمەتی پیغەمبەری كردووە   دەفەرمۆی : " تَوَضَّأَ النَّبيُّ   في المَسْجِدِ وُضُوءً خَفِيْفَاً " (أخرجهُ أحمد : ( 5 / 364 ) ، بسندٍ صحيح .) .
واتە : پێغەمبەری خوا  دەست نوێژێكی سوكی لە مزگەوت دا شوشت .
ج ـ وە بۆی ڕەوایە خێمەیەكی بچوك هەڵدات لە كۆتای مزگەوت دا بۆ ئەوەی تێیدا بمێنێتەوە بۆ خوا پەرستن ، چونكە ( عائشە ) ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ ( خبا‌ء ) ێك(182) ، واتە : خێمەیەكی بۆ پێغەمبەر   هەڵدەدا ، ئەگەر لە مزگەوت بمایەتەوە بۆ خوا پەرستن ، ئەوەش بەفەرمانی پێغەمبەر بوو  (كما في ( صحيح البخاري ) : ( 4 / 226 ) رقم : ( 2033 ) .
د ـ وە بۆی ڕەوایە جێگە خەوەكەی یان تەختی خەوتنەكەی لەو خێمەدا دابنێ ، لە بەر ئەوەی كە لە ( ابن عمر ) ەوە دەیگێڕنەوە ـ ڕەزای خوا لە خۆی و بابی بێت ـ لە پێغەمبەرەوە   كە ئەگەر لە مزگەوت بمایەتەوە جێگە خەوێكی بۆ دادەنرا یان تەختی خەوتنێكیان بۆ دادەنا لە پاش كۆڵەكەی تەوبەوە (إسطوانة التوبة ) (كما في ( صحيح مسلم ) رقم : ( 1173 ) .).
6 ـ مانەوەی ئافرەت لە مزگەوتدا بۆ خوا پەرستی و سەردانی مێردەكەی لە مزگەوت :
أ ـ ڕەوایە بۆ ئافرەت سەردانی مێردەكەی بكات لە كاتێك دا پیاوەكەی لە مزگەوت دا مابێتەوە بۆ خوا پەرستن ، وە بۆ پیاوەكەشی ڕەوایە ئافرەتەكەی تا دەرگای مزگەوت ڕەوانە بكات ، (صفیە) خێزانی پێغەمبەر   ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ فەرموویەتی : "كَانَ النَّبيُّ   مُعتكفاً [في العشرِ الأواخرِ مِنْ رمضان] فأتيتُهُ أزوره ليلاً ، [وعنده أزواجه فَرُحْنَ ] ، فَحَدَّثْتُهُ ساعةً ، ثُمَّ قمتُ لأنقلبَ ، [فقالَ : لا تَعْجَلي حَتَّى أنْصَرِفُ معكِ] ، فقامَ معي ليَقْلِبَني ، ـ وكانَ مسكنها في دارِ أسامةَ بن زيدٍ ـ [حَتَّى إذا كانَ عندَ بابِ المسجدِ الذي عندَ بابِ أُمِّ سلمة ، فَمَرَّ رجلانِ مِنَ الأَنصارِ ، فَلَمَّا رأيا النَّبيَّ   أَسْرَعَا ، فقالَ النَّبيُّ   عَلَى رِسْلِكُمَا  إِنَّها صفيةُ بنتِ حُيي ، فقالا: سُبحانَ الله يَا رسولَ اللهِ ، قالَ : إنَّ الشَّيطانَ يجري مِن ابنِ آدم مَجْرَى الدَّمِ وَإني خَشِيْتُ أنْ يَقْذِفَ في قُلُوبِكُمَا شَرَّاً ـ أو قالَ ـ شَيْئَاً " (أخرجهُ البخاري ).
واتە : پێغەمبەری خوا   لە دەی كۆتایی ڕەمەزاندا مابووەوە بۆ خوا پەرستی ، منیش بەشەو هاتم بۆ سەردانی ، لەو كاتەدا خێزانەكانی لەلای بوون و ڕۆشتن ، ماوەیەك لە گەڵیدا دووام ، پاشان هەستام بگەرێمەوە ، فەرمووی : پەلە مەكە بۆ ئەوەی لە گەڵت بیم ، لە كاتێكدا كە لە لای دەرگای مزگەوت بووین لە لای دەرگای ماڵی ( أم سلمە ) وە دوو پیاو لە ئەنصار تێپەر بوون ، كاتێك پیغەمبەریان بینی   پەلەیان كرد ، پێغەمبەر   فەرمووی : پەلە مەكەن ئەوە ( صفیە بنت حیی ) ە ، فەرموویان : ( سُبْحَانَ الله ) ئەی پێغەمبەری خوا ! فەرمووی : " شەیتان بەناو ڕێڕەوی خوێنی نەوەكانی ئادەم دا دێت و دەڕوات منیش ترسام خراپەیەك یان شتێك بخاتە دڵتانەوە " .
ب ـ وە ڕەوایە بۆ ئافرەت لە مزگەوت بمێنێتەوە بۆ خوا پەرستن لەگەڵ مێردەكەیدا ، یان بە تەنهایی لە بەر فەرموودەی ( عائشە ) ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ كە دەگێڕیتەوە : پێغەمبەری خوا   لە مزگەوت دەمایەوە لە دەی كۆتای ڕەمەزاندا تا كاتێ وەفاتی كرد ، پاشان خێزانەكانی لە دوای خۆی لە مزگەوت دەمانەوە .
شێخ محمد ناصر الدين الألباني رحمه الله فەرموویەتی : (( ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لە سەر ڕەوایی مانەوەی ئافرەت لە مزگەوت بۆ خوا پەرستن ، وە گومانیش لەوەدا نییە كە پابەندە بە ڕێپێدانی خاوەنەكانیان بۆ ئەو كارە و نەبوونی فیتنە ، و نەبوونی خەڵوەت لەگەڵ پیاواندا ، لە بەر ئەو بەڵگە زۆرانەی كە هەن لە سەری ، و بنەوا فیقهیەكەش : [ دَرْءُ المَفَاسِدِ مُقَدَّمٌ عَلَى جَلْبِ المَصَالِح ] واتە : پاڵنانی خراپەكان پێش خراوە لە سەر بەدەست هێنانی چاكەكان )) ا. ه .

سەردان: ٣,٤١٥ بەش: ئیعتیکاف و مانەوە لە مزگەوت