ئەو كەسەی كە ئیعتیكاف دەكات ئایا مەرجە بەڕۆژوو بێت یان مەرج نیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو كەسەی كە ئیعتیكاف دەكات ئایا مەرجە بەڕۆژوو بێت یان مەرج نیە؟

ئەو كەسەی كە ئیعتیكاف دەكات ئایا مەرجە بەڕۆژوو بێت یان مەرج نیە؟ زانایان لێرەدا دوو بۆچونیان هەیە بۆچونێكیان هی ی مالیك‌و ئەحمەد‌و ئەبو حەنیفەیە، ئیمامی ئەحمەد لە ریوایەتێكدا دەفەرمووێت: مەرجە بەڕۆژوو بێت، ئەگەر بە ڕۆژوو نەبێت ئەوا ئیعتیكافەكەی درووست نیە بە بەڵگەی ئەوەی خوای پەروەردگار ئایەتی ئیعتیكافی لەگەڵ ئایەتی صیام باسكردووە، بۆیە دەبێت ئیعتیكاف لە كاتێكدا بێت كە مرۆڤ بەڕۆژوە، وە دیسان ووتەی عائیشە (ڕەزای خوای لێ بێت) كە دەفەرمووێت: (وَلاَ اعْتِكَافَ إِلاَّ بِصَوْمٍ)  .
واتە: ئیعتیكاف نیە تەنها بەڕۆژوەوە نەبێت.
بەڵام قەولی تر كە مەزهەبی ئیمام شافیعیە (ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت) وە ئیمامی أحمد لە ڕیوایەتێكی تردا دەفەرموون: بەڕۆژوو بوون مەرج نیە بەڵام سوننەتە مرۆڤ كاتێك كە موعتەكیفە بەڕۆژووش بێت ئەوە خێرترە نەك مەرج بێت، ئەوەش بە بەڵگەی فەرموودەكەی عومەر (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ بێت) كە دەفەرمووێت: ئەی پێغەمبەری خوا من لە جاهیلیەتدا نەزرم كرد بوو شەوێك لە (مسجد الحرام) ئیعتیكاف بكەم، پێغەمبەری خوا فەرمووی (أوف بنذرك) بێگومان ئەو شەو موعتەكیف بوو لەشەودا ڕۆژووی تیا نیە، وە هەروەها لە فەرموودەیەكی تریشدا كە ئیمام موسلیم ڕیوایەتی كردووە دەفەرمووێ‌ پێغەمبەری خوا (اعْتَكَفَ فِي الأوّلِ مِنْ شَوّالٍ) ( رواه مسلم) یەكەم ڕۆژی شەوال ئیعتیكافی كرد، لە فەرموودەیەكی تر دا (اعْتَكَفَ فِي الْعَشْرِ الأَوّلِ مِنْ شَوّالٍ)  دە ڕۆژی یەكەمی شەوال ئیعتیكافی كرد، بێگومان یەكەم ڕۆژی شەوال چیە ڕۆژی جەژنە كە تیایدا بەڕۆژوو بوون‌و ڕۆژوو گرتن نیە، كەواتە بۆچوونی دروست ئەوەیە كە بە ڕۆژوو بوون لە كاتی (الاعتكاف) دا سوننەتە وە واجب نیە، هەڵبەتە ئەوە بۆ غەیری ڕەمەزان دەڵێین ئەگەر نا لە ڕەمەزان واجبە مرۆڤ بە ڕۆژوو بێت.

ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٦٠٦ بەش: ئیعتیکاف و مانەوە لە مزگەوت