ئایا ئیعتیكاف لە هەموو مزگەوتەكاندا دروستە بكرێت؟ یاخود تایبەتە بەو سێ‌ مزگەوتەوە ( كەعبەی پیرۆز و مزگەوتی پێغەمبەرو صلی الله علیه وسلم مزگەوتی قودس؟): ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئیعتیكاف لە هەموو مزگەوتەكاندا دروستە بكرێت؟ یاخود تایبەتە بەو سێ‌ مزگەوتەوە ( كەعبەی پیرۆز و مزگەوتی پێغەمبەرو صلی الله علیه وسلم مزگەوتی قودس؟)

زانایان لەو بارەیەوە سێ‌ بۆچونیان هەیە: بۆچونی یەكەم: ئەوەیە كە ئیعتیكاف‌و مانەوە لە هەموو مزگەوتێك دا دروستە تەنانەت ئەگەر بچوكیش بێت‌و جومعەشی تیا نەكرێت، وەكو مزگەوتی گەڕەك‌و كۆڵانەكان، بۆچونی دووەمی زانایان ئەوەیە كە دەبێت مزگەوتەكە جامع بێت واتا موسوڵمانان تیایدا كۆ ببنەوە بۆ نوێژی هەینی‌و نوێژی هەینی تیادا بكرێت بۆ ئەوەی كە ئەو كەسەی لە ئیعتیكاف دایە نە جومعەی بچێت نە موحتاجی ئەوەش بێت كە بچێتە مزگەوتێكی جامع بۆ جومعە كردن‌و لە مزگەوتی خۆی ئیعتیكاف دەكات‌و جومعەشی لێ‌ هەیە ئەوە بۆچونی دووەمە كە بۆچونی جمهوری زانایانە وە قەولی عائیشەیە (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ بێت) ) (وَلاَ اعْتِكَافَ إِلاَّ فِي مَسْجِدٍ جَامِعٍ) ( رواه أبو داود رقم الحديث (2475)، والبيهقي في السنن رقم الحديث (8377) . قال الشيخ الألباني في صحيح أبي داود (7/235) .) ، واتە: ئیعتیكاف نیەو نابێت تەنها لە مزگەوتێك نەبێت كە نوێژی هەینی تێدا بكرێت.
وە ئایەتەكەش خوای پەروەردگار بە (مطلق)ی كە هێناویەتی: [وَلا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ][البقرة‏:157] .
بەڵام ووتمان قەولی عائیشە (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ بێت) بە (نفى و بة الاستثناء) (وَلاَ اعْتِكَافَ إِلاَّ فِي مَسْجِدٍ جَامِعٍ)، بۆچونی سێیەم (لا اعْتِكَافَ إِلا فِي المساجد الثلاثة) ئەوە لە حذیفة وە گێڕدراوەتەوە (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ بێت) وە قەولی (سعید بن المسیب)یشە (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ بێت)، وە لە (عطا‌ء)یشەوە هاتوە بەڵام ئەو ئەپهرەی كە لە عگاوە هاتوە موقوفە لەسەر خۆی كە لە عگاوە هاتوە (مقطوع)ە، مسجد الاقصی تیایی نیە تەنها مسجد الحرام و مسجد النبوی تیایە ئەوەش كە لە حذیفەوە هاتوە (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ بێت) بە دوو شێوە هاتوە بە مەرفوعی دابێتیە پاڵ پێغەمبەری خوا وە بە (موقوف)یش قسەی خۆی بێت خلاف هەیە لە بەینی زانایانی حدیپ ئایا (لا اعْتِكَافَ إِلا فِی المساجد الثلاثة) مەرفوعەو فەرموودەی پێغەمبەری خوایە یان (موقوف)ە لەسەر حذیفە (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ بێت) بە هەر حاڵ بۆچونی جمهور ئەوەیە كە لە هەموو مزگەوتێكی (جامع) دا دروستە، وە بۆچونی حژیفە وە سعید بن المسیب، تەنها لە سێ‌ مزگەوت دا وە بۆچونی (عطا‌ء) تەنها لە دوو مزگەوت دا لەم سەردەمەشدا هەندێك لە ئەهلی عیلمی فاچل، زانایانی ئەئیمەی ئەهلی سوننە تیایان دا هەیە كە بۆچونی وایە تەنها لەم سێ‌ مزگەوتە دا دەبێت، بەڵام بۆچونی جمهوری زانایانی ئەهلی سوننە ئەوەیە كە دروستە لە هەر مزگەوتێك كە جومعەی تیادا بكرێت وە وەڵامیشیان بۆ فەرموودەكەی (حذيفة) (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ بێت) ئەوەیە كە دوو وەڵامیان هەیە یەكەمیان خیلاف هەیە لە (رفع و وقف)ی دا، دووەمیشیان ئەوەیە كە لە تەفسیر‌و تێگەیشتنی بۆچونەكەدا لە ئیعتیكاف واتا هیچ ئیعتیكافێك تەواو نیە‌و پاداشتی تەواو نیە وەكو ئەو ئیعتیكافەی كە لەو سێ‌ مزگەوتەدا دەكرێت وە ئەوەشیان ئاسانترە لەسەر ئوممەتی محمد كە موسوڵمانان لە هەر ووڵاتێك بن لە هەر شارێك بن بێ‌ بەش نەبن لەو عیبادەتەو بتوانن لە مزگەوتەكان دا وەكو خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [وَلا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ][البقرە‏:157].
ئیعتیكافی خۆیان بكەن‌و لەو عیبادەتە بەرزە بێ‌ بەش نەبن وەكو چۆن بۆیان هەیە لە هەموو مزگەوتێك دا نوێژەكەی خۆیان بكەن‌و تەراویحەكەیان بكەن ‌و لیلە القدر بكەن وە بەهەمان شێوەش بتوانن ئیعتیكافی خۆیان بكەن ئەوە مەزهەبی جمهورە والله اعلم ئەوەشیان راجح ترە ان شا‌و الله، لەگەڵ ئەوەدا كە هەر كەسێك بۆی بكرێت لەو سێ‌ مزگەوتە دا ئیعتیكاف بكات (المسجد الحرام والمسجد النبوي والمسجد الاقصى)  بێگومان ئەوە باشترە‌و چاكترە‌و الله اعلم .

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٢٥٤ بەش: ئیعتیکاف و مانەوە لە مزگەوت