قنوت لە چەندی ڕەمەزانەوە دەست پێ‌ دەكات ئایا لەسەرەتاوە قنوت دەخوێنرێت یاخود لە پانزەوە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
قنوت لە چەندی ڕەمەزانەوە دەست پێ‌ دەكات ئایا لەسەرەتاوە قنوت دەخوێنرێت یاخود لە پانزەوە؟
پرسیار:

قنوت لە چەندی ڕەمەزانەوە دەست پێ‌ دەكات ئایا لەسەرەتاوە قنوت دەخوێنرێت یاخود لە پانزەوە؟  ئایا لە پێش ركوعە یان لەدوای ركوع؟ ئەگەر لە دوای ركوع دەست بەرز بكەیتەوە دەتوانرێت بڵێیت كارێكی بیدعە‌و بێ‌ شەرعیە؟

ڕای ڕاجح والله اعلم لە پانزەی ڕەمەزانەوە لە نیوەی كۆتایەوە دەست پێ‌ بكرێت. قنوتی نوازل لەدوای ركوعە كاتێك كە بەڵایەك دێت لە دوای ركوع هەڵدەستیتەوە قنوتەكە دەخوێنیت، بەڵام قنوتی ویتر رای راجح ئەوەیە كە لە پێش ئەوەی بچیتە ركوعەوە قنوت بخوێنرێت.

پرسیار : ئەگەر لە دوای ركوع دەست بەرز بكەیتەوە دەتوانرێت بڵێیت كارێكی بیدعە‌و بێ‌ شەرعیە؟
 نا إن شا‌ء الله مادام خیلافی اجتهادی بێت مەسەلەی حوكم دان بە بیدعە قورسە بەڵام وتمان رای دروست ئەوەیە كە قنوتەكەی پێش ركوع بێت إِنْ شَاء اللهُ والله اعلم .

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

 

سەردان: ٢,٠٦٥ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو