حوکمی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان ، وحوکمی ئەو کەسەی وازی لێ هێناوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان ، وحوکمی ئەو کەسەی وازی لێ هێناوە
پرسیار:

ئایا حوکمی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان چیە؟ وە حوکمی ئەو کەسەی وازی لێ هێناوە و ڕۆژوو ناگرێ چیە؟ کافرە یان موسڵمان؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم: حوکمی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان:
ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان فەرزە ،ویەکێکە لەئەڕکانەکانی ئیسلام ، هەریەک لە: ابنُ قُدامةَ، والنوويُّ، وابنُ تَيميَّةَ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

دووەم: حوکمی ئەو کەسەی وازی لێ هێناوە ونکۆڵی دەکات لەفەرزیەتی :
ئەو کەسەی واز  لەگرتنی ڕۆژوو بێنێت ونکۆڵی بکات لەفەرزیەتی ؛ ئەوا کافرە ، ئیمامی الكاسانيّ کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

سێیەم: حوکمی ئەو کەسەی لەبەر تەمبەڵی وازی لەگرتنی ڕۆژووی ڕەمەزان هێناوە:
ئەو کەسەی لەبەر تەمبەڵی وازی لەگرتنی ڕۆژووی ڕەمەزان هێناوە ؛ ئەوا تاوانێکی گەورەی ئەنجام داوە ، و واجبە لەسەری قەزای بکاتەوە ، ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەزەکە.

وەرگیراوە لە (موسوعة الفقهیة) لە ماڵپەڕى (الدُّرر السَّنية)

سەردان: ١,٦٠٠ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو