ئیعتیكاف بێ گومان دروستە لە شەرعی ئیسلامداو هاتووە، چونكە پێغەمبەری خوا ﷺ ساڵانە لە ڕەمەزاندا ئیعتیكافی دەكرد، عائیشە (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ بێت) دەڵێت: ( عن عائشة -رضي الله عنها- أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ كَانَ يَعْتَكِفُ الْعَشْرَ الْأَوَاخِرَ مِنْ رَمَضَانَ حَتَّى تَوَفَّاهُ اللَّهُ ثُمَّ اعْتَكَفَ أَزْوَاجُهُ مِنْ بَعْدِهِ ) (متفق عليه ).
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ دە شەوی كۆتایی رەمەزان (الْعَشْرَ الْأَۆاخِرَ) ئیعتیكافی دەكرد تا وەفاتی كرد، پاشان خێزانەكانی لە دوای خۆی ئیعتیكافیان دەكرد.
وە لە فەرموودەیەكی تردا عائیشە دەفەرمووێت: (كَانَ يَعْتَكِفُ الْعَشْرَ الْأَوَاخِر).
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ لە دە شەوی كۆتایی رەمەزان (الْعَشْرَ الْأَوَاخِرَ) ئیعتیكافی دەكرد تا وای لێهات ئەو ساڵەی كە تیایدا وەفاتی كرد بیست ڕۆژ پێغەمبەری خوا ﷺ ئیعتیكافی كرد .
ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە