ئەو كەسەی کە ئیعتیكاف دەكات كەی دەچێتە شوێنی ئیعتیكافەكەی وە كەی دەردەچێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو كەسەی کە ئیعتیكاف دەكات كەی دەچێتە شوێنی ئیعتیكافەكەی وە كەی دەردەچێت؟

زانایان دوو بۆچونیان هەیە سەبارەت بەوە، یەكێكیان ئەوەیە كە ئەو كەسەی ئیعتیكاف دەكات پێویستە دوای نوێژی بەیانی لە مزگەوت كە بە جەماعەت دەیكات بچێتە موعتەكەفەكەی خۆیەوە، واتا دەست بە ئیعتیكاف بكات وە بۆچونی ئەوەشیان لە قەولی عائیشە (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ بێت) (يصَلي الصُّبْح ﺛﻢﱠ يَدْﺧﻞُﻣﻌﺘﻜﻔﻪ) ( متفق علیه).
واتە: پێغەمبەری خوا نوێژی بەیانی دەكرد پاشان دەچوو موعتەكەفەكەی خۆی لەو شوێنەی كە تیایدا دەمایەوە، كە فەرموودەیەكی صەحیحە، بۆچونی دووەم ئەوەیە كە نەخێر ئەو كەسەی كە ئیعتیكاف دەكات دەبێت لە پێش بانگی مەغریب بچێتە موعتەكەفەكەیەوە بچێتە مزگەوتەوە چونكە شەو لە پێش ڕۆژە كە كەسێك بیەوێت دەست پێ‌ بكات بە ئیعتیكاف دەبێت لە شەوەكەوە دەست پێ‌ بكات پێش بانگی مەغریب دەچێتە موعتەكەفی خۆیەوە، وە فەرموودەی عائیشەش ئەوە نەفی ناكات، چونكە زانایان دەفەرموون پێش مەغریب پێغەمبەری خوا چوەتە موعتەكەفەكەی واتا نیەتی ئیعتیكافی هێناوە بەڵام كە نوێژی بەیانی كردوەتەوە دیسان چوەتەوە موعتەكەفی خۆی ئاوا تەفسیری دەكەن والله اعلم .

ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٥٣٤ بەش: ئیعتیکاف و مانەوە لە مزگەوت