حوكمی زەکات دان بە مزگەوت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی زەکات دان بە مزگەوت
پرسیار: ئایا سەرف كردنى پارەى زەكات لە دروست كردنى مزگەوتدا ئەو ئایەتەى بەسەردا دەبڕێت كە خواى گەورە فەرموویەتى: (وَفِي سَبِيلِ اللَّه)؟

دروست كردنى مزگەوت ناچێتە ژێر ئەو ئایەتەى كە خواى گەورە فەرموویەتى: (وَفِي سَبِيلِ اللَّه). چونكە ئەم ئایەتە ڕاڤەكارانى قورئان وا لێكیان داوەتەوە كە مەبەست لێى جیهادە لە پێنـاوى خـوادا، وە ئەگەر بڵێین: مەبەست لە (سبیل الله) هەموو دەرگا و ڕووەكانى خێـركردنە ئەوا حەصر كردن لەم ئایەتەدا كە دەفەرموێت: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ) هیچ سوودێكى نابێت.

وە شێوازى حەصریش وەكو ئاشكرایە واتە جێگیركردنى حوكمى ناوبراو وە نەفی كردنى جگە لەو، جا ئەگەر بڵێین: بڕگەى ( وفي سبیل الله ) واتە هەموو شێواز وجۆرەكانى خێركردن ئەوا ئایەتەكە بێ سوود دەمێنێتەوە لەو ڕووەى كە بە ئامرازى حەصر كردن دەستى پێ كردووە، پاشان ئەگەر سەرف كردنى زەكات بۆ مزگەوت دروست كردن دروست و رێگەپێدراو بووایە ئەوا رێگاكانى ترى خێركردن هەموو پەكیان دەكەوت، لەبەر ئەوەى زۆرێك لە خەڵكى ڕەزیلی و خۆگرتنەوە بەسەریاندا زاڵە، و ئەگەر ببینن دروست كردنى مزگەوت و رێگاكانى خێر كردن دروستە زەكاتى پێ بدرێت ئەوا هەموویان زەكاتەكانیان دەنێرن بۆ ئەو مەبەستە و هەژار و نەدارەكانیش لە پێویستى هەمیشەیی خۆیاندا دەمێننەوە و هاوكارى ناكرێن.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٢,٠٦٣ بەش: پێناسە و حوکمى زەکات