ئايا دروسته زه‌كاتی ماڵ و سامان به‌شێوه‌ی كه‌ل و په‌ل و به‌رگ و پۆشاك ده‌ربكرێت، وه‌ختێك زاندرا هه‌ندێك خێزانی هه‌ژار ئه‌و شتانه‌یان بۆ بكڕدرێت باشتره، به‌ڕوانگه‌یه‌ك كه پاره ببه‌خشی له‌وه‌یه دواتر ئه‌وانیش مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاو و بێ سودی پێ بكه‌ن؟
ئه‌و بابه‌ته گرنگه و خه‌ڵكی پێویستیانه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و ماڵه هه‌ژاربوون و ئێمه‌ش پاره‌مان پێ به‌خشین، ئیدی ئه‌وانیش به‌فیڕۆی ده‌ده‌ن له كڕینی شتی ته‌واوكاری و جوانكاری و ئه‌و شتانه‌ی كه سودیان نیه.
ئه‌گه‌ر هاتوو شته پێوسته‌كانیان بۆ بكڕین و پێیانبده‌ین، ئه‌رێ ئه‌وه دروسته؟
ئه‌وه‌ی زاندراوه له‌لای خاوه‌ن زانستتان، بێگومان ئه‌وه‌یه ئه‌و كاره نادروسته، واتا دروست نیه مرۆڤ به زه‌كاته‌كه‌ی شت بكڕێت و له‌بری پاره‌كه بیبه‌خشێت؛ چونكه وتویانه: پاره‌كه به‌سودتره بۆ هه‌ژار، چۆنی بووێت ئاوا هه‌ڵسوكه‌وت به پاره‌كه ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌ل و په‌ل و خودی شت، كه له‌وه‌یه پێویستی پێ نه‌بێت، ئه‌وساش به كه‌متر ده‌یفرۆشێت.
به‌ڵام كه ترسای له‌وه‌ی زه‌كاته‌كه به‌و ماڵه بده‌ی و ئه‌وانیش له شتی ناپێویست سه‌رفی بكه‌ن، ئه‌وا ڕێگه‌یه‌كی تر هه‌یه، ئه‌ویش: به خاوه‌ن ماڵه‌كه، جا باوكه، برایه، مامه، پێی بڵێ: من زه‌كاتم لایه، بۆیه ئه‌و شتانه چین كه پێوستانه تا بۆتانی بكڕم و ڕه‌وانیشی بكه‌م بۆتان، جا كه ئه‌و ڕێگایه‌ی گرته‌به‌ر، ئه‌وه دروسته، زه‌كاته‌كه‌ش چۆته شوێنی خۆی.
مجموع فتاوى ابن عثيمين (18/ السؤال 643).
و. جیهاد قادر علی