ئایا ئەم فەرمودەیە صەحیح و ڕاستە؟ لەکاتێکدا لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێتەوە بە بێ ئەوەى ئاماژە بە صەحیح بونى بکرێت
خواى گه‌وره فریشته‌ى گیان كێشانى نارد تا گیانى ئافره‌تێك بكێشێ ، كاتێ سه‌یرى كرد بینى ئافره‌تێكى ته‌نهایه و مناڵێكى شیره خۆره‌ى لایه و له بیابانێكن و كه‌سیان نیه ؟
كه‌ئه‌م دیمه‌نه‌ى بینى سۆزى بۆ مناڵكه جوڵا و ئه‌بێ فه‌رمانى خواش جێ به‌جێ بكات ، ئا له‌ویا خۆى پێ نه‌گیرا وفرمێسك له‌چاوانى هاته‌خوار و ده‌ستى كرد به‌گریان....ڕوحى دایكه‌كه‌ى كێشا‌و ڕۆیشت.
پاش ماوه‌یه‌كى زۆر خواى گه‌وره ناردى بۆ كێشانى گیانى پیاوێك ، كاتێ كه‌پیاوه‌كه‌ى بینى ، سه‌یرى كرد زۆر پیر و به‌ته‌مه‌نه لاى ئاسنگه‌رێ دانیشتوه وداوا له ئاسنگه‌ره‌كه ده‌كات كه قاعیده‌یه‌كى باش بۆ دارده‌سته‌كى واته گۆچانى ده‌ستى دروست بكات له ئاسن و بۆماوه‌یه‌كى زۆر خۆى بگرێت واته ئه‌وه‌نده پته‌و بێت به‌شى چه‌ندین ساڵ بكات ...
ئا له‌م ساته‌دا خۆى پێ نه‌گیرا و ده‌ستى كرد به پێكه‌نین و سه‌رسورمان به‌هۆى ئه‌و سووربونه‌ى پیاوه پیره‌كه بۆ ژیان و هیوا درێژى سه‌رڕاى ئه‌م ته‌مه‌نه زۆره و پیرى و چه‌مانه‌وى ، وه‌ته‌نها چه‌ند ساتێكى ژیانى ماوه و ماڵئاواى له دنیا ئه‌كا .. ئا له‌وێدا خواى گه‌وره پێى ووت ( سوێند به گه‌وره‌یى و به‌رزیم ئه‌وه‌ى تۆى خسته گریان ، هه‌ر ئه‌وه‌ش تو خسته پێكه‌نین) به‌ڵێ ئه‌و مناڵه‌ى كه‌بۆى گریا له كاتى گیان كێشانى دایكى ، هه‌ر ئه‌و پیره بوو كه‌خستیه پێكه‌نین بۆ سوربونى له ژیان و هیوا درێژى.
ئەم فەرمودەیە زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێتەوە بەڵام ڕاست نیە و هیچ سەنەدێکى نیە لەپێغەمبەرى خواوە ﷺ
بۆیە دروست نیە کەوا بڵاوبکرێتەوە ، و ئەوکەسانەش کە بەناوى پێغەمبەرەوە ﷺ فەرمودەى زەعیف و مەوزوع بڵاو دەکەنەوە هەڕەشەى توندیان لێ کراوە ، بۆیە دەبێ موسڵمانان زۆر زۆر ئاگادار بن کە بڵاوکردنەوەى چیرۆک و فەرمودەى مەوزوع و لاواز چونکە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى :
«إن كذبًا علي ليس ككذب على أحد، من كذب علي متعمدًا فليتبوأ مقعده من النار» رواه البخاري (1229) واتە: درۆكردن بە ناوی منەوە وەك دەمهەڵبەستن نیە بە دەم كەسی ترەوە، جا هەركەس بە ئەنقەست درۆم بە دەمەوە بكات، ئەوا شوێنی خۆی لە ئاگر مسۆگەر بكات».
هەروەها ئەفەرموێ: «لا تكذبوا علي، فإنه من كذب علي فيلج النار» رواه البخاري (106). واتە: «درۆم بە دەمەوە مەكەن، چونكە هەركەس درۆم بە دەمەوە بكات، بێگومان دەڕواتە ئاگرەوە».
هەروەها ئەفەرموێ: «من حدث عني بحديث يَرى [وفي رواية: يُرى] أنه كذب فهو أحد الكاذبَيْنِ [وفي رواية: الكاذبِيْنَ]» رواه مسلم . واتە: «هەركەس حەدیسێكم لێ بگێڕێتەوە وبزانێت [ڕیوایەتەكەی تر: وا گومان ببیات] درۆیە ، ئەوا یەكێكە لە دو درۆزنەكە (ئەوەی درۆكەی كردوە لەگەڵ گوازەرەوەكەی) [ڕیوایەتەكەی تر: ئەوا یەكێكە لە درۆزنەكان (لەوانەی ئەم درۆیەیان گواستۆتەوە)]».
ئەم هەڕەشانە دەبێ وامان لێ بکات لەمەودوا بەتایبەت لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هیچ فەرمودەیەک لە خۆمانەوە بڵاونەکەینەوە تاوەکو دڵنیا نەبین لەوەى کە صەحیحە و ڕاستە