زۆر كەس هەیە كە نەخۆشیەكی گرانو قورسیشی هەبێت كە پزیشكی متمانە پێكراویش پێی وتبێ خراپە بەڕۆژوو بیت ئەڵێ دڵم مورتاح نابێت كەوا بەڕۆژوو نەبم چونكە چەند ساڵە بەڕۆژووم چۆن ئێستا دەستم تێبچی بەڕۆژوو نەبم ئامۆژگاری بۆ ئەو كەسانە چییە؟
ئەو كەسانە گوناهیان دەگاتێ نەك خێریان بگاتێ چونكە :
یەكەم: مرۆڤـ عیبادەتێك دەكات بۆ خوا دەی كات
دووەمیشیان: دەبێ بەو شێوەیە بێت كە پێغەمبەری خوا ﷺ لەسەری بووە ڕێنمایی كردووین نەك عیبادەتی خوای گەورە بكەیت كە بۆ خۆتو عەقڵی خۆتو وە حەز كردنی خۆت دەتەوێت، نەخێر تەقوای خوا ئەوەیە كە دوو مەرجی تێدایە: ئیخلاص بۆ خوا وە شوێنكەوتنی پێغەمبەری خوا ﷺ.
ئەو كەسانەی كە بە بەڕۆژوو بوون نەخۆش دەبن یان نەخۆشیەكەی زیادی دەكات هەروەها پزیشكی متمانە پێكراویش ئامۆژگاریان دەكات بەڕۆژوو نەبن چونكە زەرەریان لێ دەدات كە بەڕۆژوو بن، گوناه باردەبن شەڕیان زیاترە لە خێریان وە ئەگەر بێتو وابزانێ بۆی دروست نییە ئەو كاتە بە بیدعەچیش حیساب دەكرێت، چونكە ئەو كاتە گومڕا دەبێتو خوای گەورە ڕێی پێداوە بەڵام ئەو ڕێگا بەخۆی نادات .
دکتۆر عبداللطیف أحمد