ئافرەتێکى شیردەر کەوتە سوڕى مانگانەوە پێویستە ڕۆژووەکەی قەزا بکاتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەتێکى شیردەر کەوتە سوڕى مانگانەوە پێویستە ڕۆژووەکەی قەزا بکاتەوە؟
پرسیار:

من شەش ڕۆژ لەڕەمەزانم نەگرد بەهۆی ئەوەی شیری منداڵەکەم دەدا ، بەڵام ناچار بووم ـ هەندێ جار ـ شیری قتوی بەمێ بەهۆی کەم بوونەوەی شیرم ، وەهەروەها 14 ڕۆژی تریشم نەگرت بەهۆی سوڕی مانگانەوە ـ ئەمە لەکاتێکدا من شیرم دەدا ـ جا دوای ڕەمەزان زۆر بەزەحمەت پێنج ڕۆژم گرتەوە ، وە ئایا ئەو ڕۆژانەی ماون پێویستە قەزایان بکەمەوە یاخود فیدیە بدەم ؟ و ئەندازەی فیدیەکە چەندە؟ وجزاكم الله خيرًا.

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

بەنیسبەت ئافرەتی دوو گیان و شیردەرەوە گەر توانای ڕۆژوو گرتنیان نەبوو یاخود ترسیان هەبوو لەمنداڵەکەیان ئەوا بەڕۆژوو نابن وفدیەیان لەسەرە وقەزای ناکەنەوە ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە: ﴿وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ﴾ [البقرة: ١٨٤]، 
واتە:وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕۆژوو مه‌شه‌قه‌یه‌ له‌سه‌ریان و له‌ توانایاندا نیه‌ وه‌كو پیره‌مێردو، پیره‌ژن و، ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌رو، نه‌خۆشی به‌رده‌وام ئه‌وه‌ فیدیه‌ ئه‌ده‌ن له‌بری هه‌ر ڕۆژێك خواردنی فه‌قیرێك، یاخود نیو صاع له‌ خواردن ئه‌دات كه‌ صاعێك دوو كیۆ و چل گرامه‌.

وە بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم: «إِنَّ اللهَ تَعَالَى وَضَعَ شَطْرَ الصَّلَاةِ ـ أَوْ: نِصْفَ الصَّلَاةِ ـ وَالصَّوْمَ عَنِ الْمُسَافِرِ وَعَنِ الْمُرْضِعِ أَوِ الْحُبْلَى»،
واتە: خوای پەروەردگار بەشێک لەنوێژ ، یاخود نیوەی نوێژی لەسەر موسافر هەڵگرتووە ، وەڕۆژووی لەسەر ئافرەتی دوو گیان وشیردەر هەڵگرتووە . 

وەلەڕیوایەتێکی تردا هاتووە: «إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ وَضَعَ عَنِ الْمُسَافِرِ شَطْرَ الصَّلَاةِ، وَعَنِ الْمُسَافِرِ وَالْحَامِلِ وَالْمُرْضِعِ الصَّوْمَ أَوِ الصِّيَامَ»(١)، 
واتە:  خوای پەروەردگار بەشێک لەنوێژی لەسەر موسافر هەڵگرتووە ، وەلەسەر موسافر وئافرەتی دوو گیان وشیردەر ڕۆژووی هەڵگرتووە . 

وە لەعبداللەی کوڕی عەباس وعبداللەی کوڕی عومەرەوە خوا لێیان ڕازی بێت گێڕدراتەوە کەگوتوویانە: «الحامل والمُرْضِع تُفْطِر ولا تقضي»(٢).
واتە: ئافرەتی دوو گیان وشیر دەر بەڕۆژوو نابن وقەزای ناکەنەوە.

جا هەموو ئەمانە گەر شیری دانی ئاسایی بێت ، و شیردان بە قتوو ناگرێتەوە ، وەهەروەها ئەوەش ناگرێتەوە گەر ئافرەتە شیردەرەکە لەسوڕی مانگانەدا بێت ؛ چونکە ئافرەتێک کە لەسوڕی مانگانەدا بێت پێویست نی یە لەسەری بەڕۆژوو بێت ، بەڵکو بەڕۆژوو نابێت ودواتر قەزای دەکاتەوە ، ئەمە لەبەر ئەوەی ئەو شتەی کە بۆتە ڕێگر بەنیسبەت حەیزەوە خاس و تایبەت ترە لەبەڕۆژوو نەبوون بەهۆی شیر دان ،فیدیە دانەوە ، و قاعیدەیەک هەیە دەڵێت:«الخَاصُّ أَوْلَى بِالتَّقْدِيمِ».
واتە: خاس لەپێشترە لەوەی پێش بخرێت.

کەواتە ئێستا ئەو فدیەی شەش ڕۆژی لەسەرە ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی فدیە لەسەر ئافرەتی شیردەر واجبە ، ئەندازەکەشی لە بری هەر ڕۆژێک نيو صاع خواردن دەدات بەهەژارێک . (بۆ نمونە : یەک کیلۆ و 200 گرام برنج)

وەبەنیسبەت شیری قوتووەوە گەر بەتەواوی بدرێت بەمنداڵ یاخود زۆر جار بەشێوەیەک جێگای شیردانی تەبیعی وئاسایی بگرێتەوە ، ئەوا لەم حاڵەتەدا پێویستە لەسەری ڕۆژوو بگرێت گەر نەخۆش نەبوو ، خۆ ئەگەر نەخۆش بوو ئەوا بەڕۆژوو نابێت بەڵام دواتر قەزای دەکاتەوە ؛ چونکە قاعیدەیەکمان هەیە دەڵێت: «مُعْظَمَ الشَّيْءِ يَقُومُ مَقَامَ كُلِّهِ».
واتە: زۆربەی شت جێگای هەموو شتەکە دەگرێتەوە.
واتە: مەبەستەکە ئەوەیە گەر زۆر جار شیری قتووی دابێت بەمنداڵەکەی ئەوا پێویستە ئەو ڕۆژانە قەزا بکاتەوە.

وەبەنیسبەت ئەو ڕۆژانەی کەبەهۆی حەیزەوە نەیگرتووە ئەوا پێویستە لەسەری قەزای بکاتەوە ، چونکە ئەو بەهۆی حەیزەکەوە نەیگرتووە ـ هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێ دا ـ .

کەواتە مادام پێنج ڕۆژی قەزا کردۆتەوە پێویستە نۆ ڕۆژەکەی تریش قەزا بکاتەوە هەرکاتێک لەتوانایدا بوو.

وە پێم باشە ئاماژە بەوە بدەم ـ وەک یادخستنەوە ـ هەرکات تەمەنی منداڵ گەیشتە پێنج مانگ وبەرەو سەرەوە بەشێوەیەک دەیتوانی جگە لەشیر خۆراک و میوە و جۆرەکانی تری خواردن بخوات ئەوا لەم حاڵەتەدا شیردان نابێتە عوزر بۆ بەڕۆژوو نەبوون.

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

وەڵامى زانای پایەبەرز : شێخ محمد بن علي فرکوس


(١) أخرجه أبو داود في «الصوم» بابُ اختيارِ الفطر (٢٤٠٨)، والترمذيُّ في «الصوم» بابُ ما جاء في الرخصة في الإفطار للحُبْلى والمُرْضِع (٧١٥)، والنسائيُّ في «الصيام» (٢٢٧٥)، وابنُ ماجه في «الصيام» بابُ ما جاء في الإفطار للحامل والمُرْضِع (١٦٦٧)، مِنْ حديثِ أنس بنِ مالكٍ الكعبيِّ القُشَيْريِّ رضي الله عنه، وهو غيرُ الأنصاريِّ رضي الله عنه. وصحَّحه الألبانيُّ في «صحيح أبي داود» (٢٠٨٣).
(٢) أخرجه الدارقطنيُّ (٢٣٨٥)، وقال: «وهذا صحيحٌ». وانظر: «إرواء الغليل» للألباني (٤/ ٢٠) عند الحديث: (٩١٢).