حوكمی قەزا کردنەوەی ڕۆژوو بۆ کەسێکی نەخۆش کە لەڕەمەزاندا مردووە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی قەزا کردنەوەی ڕۆژوو بۆ کەسێکی نەخۆش کە لەڕەمەزاندا مردووە
پرسیار:

نەخۆشێك لە رەمەزاندا رۆژوەكەى شكاند و لە دواى چوار رۆژو لە چوونە ناو مانگى رەمەزانەوە مرد جا ئایا بەقەزا بۆى دەدرێتەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر ئەو نەخۆشیەى لەناكاو وكتوپڕبوو تووشی بووە ئەوا بۆى نادرێتەوە بە قەزا ئەگەر نەخۆشیەكە لەگەڵیدا بەردەوام بووبێت هەتا مردووە

ئەگەر ئەو نەخۆشیەى لەناكاو وكتوپڕبوو تووشی بووە ئەوا بۆى نادرێتەوە بە قەزا ئەگەر نەخۆشیەكە لەگەڵیدا بەردەوام بووبێت هەتا مردووە، چونكە خواى گەورە فەرموویەتى: ( وَمَنْ كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ )(البقرة: 185). واتە: ڕێگەش دراوە بە نەخۆش و موسافیر كە ڕۆژوو نەگرن ، و پاشان ئەو ڕۆژانەى كە نەیانگرتووە بە ئەژمارەى ئەو ڕۆژانە قەزا بكەنەوە.

وە ئەوەى واجب بووە لەسەر ئەم نەخۆشە ئەوەبووە كە چەند رۆژى داهاتوو بیانگرێتەوە بە قەزا، وە ئەگەر مرد پێش ئەوەى بگات بەوە ئەوا لەسەرى دەكەوێت، چونكە نەگەیشتووە بەو كاتەى كە رۆژوى تێدا واجب دەبێت لەسەرى، وەكو ئەوە وایە لە مانگى شەعباندا مردبێت و رۆژوى رەمەزانى لەسەر واجب نییە، بەڵام ئەگەر نەخۆشیەكە لەو جۆرانە بوو كە ئومێدى چاكبوونەوەى نییە ئەوا لە بنچینەدا خواردن دانى هەژارى لەسەر بووە لەبرى هەر ڕۆژێك هەژارێك.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -