سەفەر کردن لە ڕەمەزاندا بۆ ئەوەى ڕۆژوو نەگرێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەفەر کردن لە ڕەمەزاندا بۆ ئەوەى ڕۆژوو نەگرێت
پرسیار:

ئایا حوکمی سەفەر کردن چی یە لە ڕەمەزاندا بەنیەت و مەبەستی شکاندنی ڕۆژووەکەى و بۆ ئەوەى ڕۆژوو نەگرێت بە بیانوی ئەوەى کەسی موسافیر دەتوانێ ڕۆژوو نەگرێت؟

ڕۆژوو واجبە لەسەر مرۆڤ ، بەڵکو فەڕزو بنچینەیەکە لە بنچینەکانی ئیسلام هەر وەکو زاندراوە ، وە شتێک کەوا واجب بێت لە شەرعدا نابێت مرۆڤ شتێک یا فێڵێک بکات بۆ ئەوەی لای بدات لەسەر خۆی و نەیکات ، ئەو کەسە سەفەری کردووە بەمەبەستی شکاندنی ڕۆژوو ، ئەم سەفەر کردنە حەڕامەو دروست نی یە ، وە شکاندنی ڕۆژوەکەشی هەر حەڕامە ، بۆیە پێویستە لەسەری کەوا بگەڕێتەوە لای خواو تەوبە بکات ، وە بگەڕێتەوە لەسەفەرەکەی و بەڕۆژوو بێت ، گەر نەگەڕێتەوە ئەوا پێویستە لەسەری بەڕۆژوو بێت ئەگەر چی لەسەفەریش بێت .

وەڵامەکە کورتی و پوختی ئەوەیە : کە دروست نیە بۆ مرۆڤ کە فێڵ بکات بەسەفەر کردن و بەمەبەستی شکاندنی ڕۆژوەکەی ، چونکە فێڵ کردنی بۆ نەهێشتن و لادانی واجبێک، ئەم واجبە لاناچێت ، هەر وەکوو چۆن فێڵ کردن بۆ حەڕام و قەدەغەکراوێک حەڵاڵی ناکات و نایکات بە ڕێگە پێدراو و دروستی .

وەڵامى زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –