ئایا رشانەوە رۆژو دەشكێنێت؟
ئەگەر كەسێك بە ئەنقەست خۆى رشانەوە ئەوا رۆژوەكەى دەشكێت، و ئەگەریش بە ئەنقەست نەبوو ئەوا ناشكێت
ئەگەر كەسێك بە ئەنقەست خۆى رشانەوە ئەوا رۆژوەكەى دەشكێت، و ئەگەریش بە ئەنقەست نەبوو ئەوا ناشكێت، وە بەڵگەش لەسەر ئەوە فەرموودەكەى ئەبوهورەیرەیە كە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ فەرموویەتى: ((من ذرعه القيء فلا قضاء عليه، ومن استقاء عمداً فليقض))(1)، واتە: ئەوەى بەبێ ویستى خۆى رشایەوە ئەوا قەزاى لەسەر نییە. بەڵام هەركەس بە ئەنقەست خۆى رشاندەوە ئەوا با قەزاى بكاتەوە.
وە ئەگەریش رشانەوەت بۆ هات وزاڵ بوو بەسەرتدا ئەوا رۆژوەكەت ناشكێت، ئەگەر كەسێك هەستى بەوە كرد كە گەدەى تێك دەچێت و ناڕەحەتە و پێدەچێت شتێكى لێوە دەربچێت ئەوا پێى دەڵێین: رێگرى هاتنى لێ مەكە و خۆتیش بەئەنقەست مەیهێنە دەرەوە، و بێلایەن بە وبزان چی روودەدات وخۆت مەڕشێنەوە و ئەگەریش ڕشایتەوە رێگرى لێ مەكە، چونكە ئەگەر خۆتت رشانەوە ئەوا رۆژوەكەت دەشكێت و ئەگەریش رێگریت لێ كرد ئەوا زیانت پێ دەگات، جا وازى لێ بهێنە ئەگەر بەبێ ویستى خۆت هات ئەوا زیانت پێ ناگات و رۆژوەكەت ناشكێت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
(1) تقدم تخريجه .