حوکمی دەرزی دان لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی دەرزی دان لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا چیە؟

ئەو دەرزیەی كە بۆ چارەسەرە دوو جۆرە:
جۆری یەكەمیان: مەبەست پێ‌ی خۆراك پێ‌دانە (مغذی): بەوەش دەرزی لێدراوەكە پێویستی بەخواردن و خواردنەوە نابێت، چونكە لەجیاتی خواردن پێ‌دانە، بۆیە ڕۆژوو دەشكینێت، چونكە دەقە شەرعییەكان ئەگەر ئەو واتایەی كە دەیگرنەوە هەبێت لە شێوە و شێوازیكی تر حوكمی هەمان شێوەی بەسەردا دەدرێت كە لە دەقەكەدا هاتووە.
جۆری دووەمیان: كە بریتیە لەو دەرزیانەی كە خواردن بەخش نین یان واتە: بەبوونیان بێ‌ پێویست نابین بە خواردن و خواردنەوە، ئەم جۆرە دەرزیانە ڕۆژوو بەتاڵ ناكەنەوە، چونكە دەقە شەرعییەكان نە بە گۆ (لفظ) و نەش بە واتا نایانگرێتەوە، بۆیە ئەو دەرزیانە نەخواردن وخواردنەوەیە، نەش بەواتای خواردن وخواردنەوە دێن، بنەواش تەواوی ڕۆژووە تاكو بەتاڵ كەرەوەیمان لەلا جێگیر دەبێت، بەپێ‌ی بەڵگەی شەرعی.


(محمد بن صالح العثيمين: موسوعة الأحكام والفتاوى الشرعية: ص 606).