ئەو خوێنەى كە لە ددانەوە دەردەچێت كاریگەرى نییە لەسەر رۆژو بەڵام دەبێت وریاى ئەوەبیت كە نەچێتە خوارەوەو قووت نەدرێت هەتا بتوانرێت، بەهەمان شێــوە ئەگەر كەسێك تووشی خوێن لووت بەربوون بوو هەوڵ بدات قووتى نەداتەوە، ئەوا هیچی لەسەر نییە و قەزایش ناداتەوە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -