قەترەى لووت ئەگەر بچێتە خوارەوە بۆناو گەدە ئەوا رۆژو دەشكێنێت، لەبەر فەرموودەكەى لەقیتى كوڕى صەبورە كە پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ پێى فەرموو: (( بالغ في الاستنشاق إلا أن تكون صائماً))(1)، واتە: لەكاتى دەستنوێژدا بەجوانى ئاوڕابدە بەناو لووتدا مەگەر بەرۆژو بوویت. بۆیە بۆ رۆژوەوان دروست نییە قەترە بكاتە لووتیەوە ئەگەر بگاتە مەعیدەى، بەڵام ئەوەى نەگاتە مەعیدە ئەوا ئاساییە و رۆژو ناشكێنێت.
بەڵام قەترەى چــاو و هاوشێوەى ئەو وەكو چاوڕەشتن وە قەترەى گوێ ئەوا رۆژو ناشكێنێت، چونكە دەقی لەسەر نەهاتووە و بەماناى ئەوەش نەهاتووە كە دەقی لەسەرە لەبەر ئەوەى چاو وگوێ رێگاى خواردن وخواردنەوە نین و تەنها بریتین لە دەرچە و كونى پێست، وە ئەهلى عیلم باسی ئەوەیان كردووە كە ئەگەر كەسێك ژێـرپێى بە مادەیەك یان شتێك بساوێت و هەست بە تامى ئەو شتە لەناو دەمیدا بكات ئەوا رۆژوەكەى ناشكێ چونكە رێگاى خواردن نییە ئەو شوێنە، بۆیە قەترەى گوێ و چاو رۆژوشكێن نین ئەگەریش هەستى بەتامەكەى كرد لەناو قورگیدا، بەهەمان شێوە ئەگەر رۆژوەوان خۆى چەور كرد بەرۆنێك بۆچارەسەر یان ئەگەر بۆ ئەو مەبەستەش نەبوو ئەوا زیانى بۆ رۆژوەكەى نییە، هەروەها ئەگەر كەسێك تەنگە نەفەسی هەبوو ئەو غازەى بەكارهێنا كە دەكرێت بەناو دەمدا بۆ ئاسانكردنەوەى هەناسەدان ئەوا رۆژوى پێ ناشكێت، چونكە ناگاتە مەعیدە و خواردن وخواردنەوەش نییە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله ـ