ئه‌و كه‌سه‌ی ماچی خێزانی ده‌كات له‌سێ حاڵه‌ت به‌ده‌ر نی یه :
حاڵه‌تی یه‌كه‌م : ئاوی نه‌یه‌ته‌وه ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ نابێته‌وه .
حاڵه‌تی دووه‌م : ئاوی بێته‌وه ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه ، له‌سه‌ر بۆچوونى زۆرێك له زانایان .
حاڵه‌تی سێیه‌م: مه‌زی دابه‌زێت ، كه‌ئه‌ویش (ئاوێكی لیقه له‌كاتی بیر كردنه‌وه له‌ئاره‌زوو ده‌ر ده‌چێت) بۆچوونی ڕاست ئه‌وه‌یه مه‌زی ڕۆژوو ناشكێنێت بەڵام کە دەست نوێژى هەبێ دەست نوێژەکەى دەشکێ بە دەرچونى مەزی .
ئه‌و كه‌سه‌ی ماچی خێزانی ده‌كات له‌سێ حاڵه‌ت به‌ده‌ر نی یه :
حاڵه‌تی یه‌كه‌م : ئاوی نه‌یه‌ته‌وه ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ نابێته‌وه ، وه‌هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان زانایاندا له‌م باره‌یه‌وه نی یه ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌یی عائشه رضي الله عنها: ((كان النبـي ـ ﷺ ـ يقبِّل ويباشر وهو صائم، وكان أملككم لإرْبه)) متفق عليه
حاڵه‌تی دووه‌م : ئاوی بێته‌وه ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه ، له‌سه‌ر بۆچوونى زۆرێك له زانایان ؛ وه‌هه‌روه‌ها چونكه ئاو هاتنه‌وه به‌هۆی ده‌س بازی و باوەش پیاكردن ده‌شوبهێ به‌جیماع كردن له‌غه‌یری فه‌رجه‌وه .
حاڵه‌تی سێیه‌م: مه‌زی دابه‌زێت ، كه‌ئه‌ویش (ئاوێكی لیقه له‌كاتی بیر كردنه‌وه له‌ئاره‌زوو ده‌ر ده‌چێت) جا زانایان جیاوازن له‌م باره‌یه‌وه كه‌ئایا ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌بێته‌وه یاخود نا ؟
دوو بۆچوون هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه :
ئیمامی أحمد ومالك پێیان وایه ڕۆژوو له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌شكێت ، به‌ڵام ئیمامی أبو حنيفة والشافعي پێیان وایه : له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕۆژوو ناشكێت .
وه‌ئه‌م بۆچوونه له الحسن والشعبي والأوزاعي یه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه ؛ چونكه وه‌ك میز وایه وخۆ شوشتن پێویست ناكات.
وه‌هه‌روه‌ها ده‌س لێدان به‌ئاره‌زوه‌وه وه‌ك ماچ كردن وایه .
وه بۆچوونی ڕاست : بۆچوونی دووه‌م ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مه‌زی ڕۆژوو ناشكێنێت ، وه شیخ الإسلام ابن تیمیه‌ش ئه‌م بۆچوونه‌ی لا په‌سه‌ند بووه ، وه‌هه‌روه‌ها ته‌له‌به‌كه‌ی كه‌ابن مفلح ـه، وه ئیمامی المرداوی یش له ( الإنصاف ) دا ، ئه‌م بۆچوونه‌ی هه‌ڵبژاردووه ، وه‌هه‌روه‌ها شێخ ابن باز رحمه الله ئه‌م بۆچوونه‌ی هه‌ڵبژاردووه .
[بڕوانه: المغني، 4/360 - 364، والمقنع والشرح الكبير والإنصاف، 7/416- 419، وكتاب الفروع لابن مفلح، 5/10، والمختارات الفقهية لشيخ الإسلام ابن تيمية، ص160].