شێخ عبد العزيز بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
غەیبەت رۆژو ناشكێنێت بەهەمان شێوە فیتنەیی وجنێو و قسەی ناشرین ودرۆ, هەموو ئەمانە رۆژو ناشكێنن, بەڵام ئەوانە كۆمەڵە تاوان و سەرپێچیەكن كە پێویستە لێیان دووربكەوینەوە بەرۆژو بین یان نا چونكە پاداشتی رۆژو كەم دەكەنەوە وبەتەواوەتی نایهێڵن.. مجموع الفتاوی (15/ 320)
ئایا ئەگەر رۆژوەوان قسەی حەرام ونەشیاو بڵێت لە رۆژی رەمەزاندا رۆژوەكەی بەتاڵ دەبێتەوە؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
ئەم كارانە رۆژو بەتاڵ ناكەنەوە, بەڵام پاداشتەكەی كەم دەكەنەوە، وە لەوانەشە لەكاتی هاوكێشە وبەرانبەر كردنەوەدا پاداشتی رۆژوەكە لەدەست بچێت. مجموع الفتاوی (19/ 359)
ئایا حوكمی شایەتی دانی درۆ چیە ورۆژوی پێ بەتاڵ دەبێتەوە؟
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
شایەتی دانی درۆ لە گەورەترینی تاوانە گەورەكانە ورۆژو بەتاڵ ناكاتەوە, بەڵام پاداشتەكەی كەم دەكاتەوە.
مجموع الفتاوی (19/ 360)