ئایا غەیبەت کردن ودوو زمانی کردن ڕۆژو بەتاڵ دەکاتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا غەیبەت کردن ودوو زمانی کردن ڕۆژو بەتاڵ دەکاتەوە ؟
پرسیار:

ئایا غەیبەت کردن ودوو زمانی کردن ڕۆژو بەتاڵ دەکاتەوە ؟ گەر ڕۆژو بەتاڵ ناکەنەوە ئەی تاچەند قسەی ئەو کەسانە دروستە کەپێیان وایە غەیبەت کردن ودوو زمانی کردن ڕۆژو بەتاڵ دەکەنەوە بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم: «مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالعَمَلَ بِهِ وَالجَهْلَ فَلَيْسَ للهِ حَاجَةٌ أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ»(١)؟
واتە : هەرکەسێک واز لەقسە و کردار و کاری نەفامی نەهێنێت ! ئەوا خودا هیچ پێویستی بەو نی یە واز لەخواردن و خواردنەوە بێنێت ، وجزاكم الله خيرًا.

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

ڕۆژو عیبادەت کردنە بۆ خودا وخۆ گرتنەوەیە لەو شتانەی کە ڕۆژو دەشکێنن لەدەرکەوتنی سپێدەى بەیانیەوە تاوەکو ئاوا بوونی خۆر ، پاشان پێویستە مەعنەویاتی ئەو کەسەش بەڕۆژ بێت و خۆی بگرێتەوە لەقسەی حەڕام ومەکڕوهو وهەر قسەیەکی نەشیاوی تر دەگرێتەوە وەک درۆ ودوو زمانی وجوێن دان وغەیبەت کردن ...هتد ، لەکاتێکدا پاراستنی زمان لەهەموو کاتێکدا واجبە ، بەڵام لەهەندێ کات وشوێندا زیاتر حەڕامەوە وەک ڕەمەزان مەکە ومەدینە ؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەیی کەئەبو هورەیرە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : «مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالعَمَلَ بِهِ وَالجَهْلَ فَلَيْسَ للهِ حَاجَةٌ أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ»،
واتە : هەرکەسێک واز لەقسە و کردار و کاری نەفامی نەهێنێت ! ئەوا خودا هیچ پێویستی بەو نی یە واز لەخواردن و خواردنەوە بێنێت .

ئیمامی الصنعانيُّ رحمه الله دەڵێت :
«الحديثُ دليلٌ على تحريم الكذب والعملِ به، وتحريمِ السفَهِ على الصائم، وهما محرَّمان على غير الصائم ـ أيضًا ـ إلَّا أنَّ التحريم في حقِّه آكَدُ كتأكُّد تحريم الزِّنا مِنَ الشيخ والخُيَلَاءِ مِنَ الفقير»(٢)،
واتە : فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر حەڕامیەتی درۆ وکار کردن پێی ، وحەڕامیەتی قسە وکرداری پڕ وپووچ ، ئەمانە لەسەر غەیری ڕۆژوەوانیش حەڕامن بەڵام بەنیسبەت کەسی ڕۆژوەوانەوە زیاتر حەڕامە ، هەروەک چۆن زینا کردن زیاتر حەڕامە بۆ کەسی بەساڵا چوو وەهەروەها هەروەک چۆن خۆ بەگەورە زانین بۆکەسی هەژار زیاتر حەڕامە .

وەهەروەها بەنیسبەت پاراستنی زمان لەهەموو گوفتارێکی خراپ ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم : «مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ باللهِ واليَوْمِ الآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْرًا أَوْ لِيَصْمُتْ»(٣)، واتە : هەرکەسێک باوەڕی بەخودا وبەڕۆژی دوایی هەیە یان قسەی خێر بکات ویاخود بێ دەنگ بێت .

وەهەروەها ئەم فەرموودەیە : «وَإِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلَا يَرْفُثْ وَلَا يَصْخَبْ، فَإِنْ سَابَّهُ أَحَدٌ أَوْ قَاتَلَهُ فَلْيَقُلْ: إِنِّي امْرُؤٌ صَائِمٌ»(٤).
واتە : کاتێ یەکێک لەئێوە بەڕۆژو بوو با قسەی پڕ وپووچ نەکات ، گەر کەسێک شەڕی لەگەڵ کرد ویاخود جوێنی پێ دا با بڵێت : من کەسێکی بەڕۆژوم .

هەر بۆیە ، ڕۆژوی کامڵ بەوە دەبێ مرۆڤ بەشێوازێکی حسی ومەعنەوی عیبادەت بۆ خودا بکات ، جا ئەو شتانەی کەڕۆژو بەتاڵ دەکەنەوە هەندێکیان حیسین وەک : خواردن وخواردنەو جیماع وڕشانەوە بەئەنقەست ، ودەر چوون خوێنی سوڕی مانگانەو منداڵ بوون وجگە لەمانەش ، بەڵام قسەی نەشیاو جا حەڕام بێت یاخود مەکروه مرۆڤ لەبازنەی ئیسلام ناباتە دەرەوە وڕۆژو ناشکێنێت ، بەڵام خێری کەم دەکاتەوە بەشێوەیەک ڕۆژوەکەی کامڵ نابێت .

وەئەوەی کە لەفەرموودەکەی ئەبو هڕەیرەدا هاتووە شتێکی ئەو تۆی تێدا نی یە کەببێتە بەڵگە لەسەر بەتاڵ بوونەوەی ڕۆژو بەهۆی زمانەوە ، بەڵکو ئەوەی هەیە گەورەی وترسناکی قسەی درۆ ونەفامی ڕوون دەکاتەوە و«تەواوی ڕۆژو وکامڵی بەخۆ پاراستن دەبێت لەهەموو کار و گوفتارێکی نەشیاو »(٥)،وفەرموودەکەی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم بەڵگە نی یە لەسەر بەتاڵ بوونەوەی ڕۆژوو کەدەفەرموێت : «فَلَيْسَ للهِ حَاجَةٌ أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ»؛ چونکە خودا پێویستی بەکردەوەی هیچ کەسێک نی یە ، خوای پەروەردگار بێ پێویست لەهەموو خەڵک وکار وکردەوەکانیان .

وەلحاسڵ مەبەست وفەلسەفەی ڕۆژو تەنها خۆ پارستن وخۆگرتنەوە نی یە لەخواردن وخواردنەوە ، بەڵکو حیکمەت لەڕۆژو بریتیە لەخۆ گرتنەوە لەهەموو ئەو شتانەی کەخودا حەڕامی کردووە جا مەعنەوی بێت یاخود حیسی ، بۆ بەهێزکردنی ڕەوشت وتەبیعەت .

وەئەوەی ئەوە بەهێز دەکات کەڕۆژوی کەسێک بەتاڵ نابێتەوە کەغەیبەتی کەسانی تر دەکات ئەوەیە کە هەموو زانایان لەسەرین ، تەنانەت ابنُ قدامةَ ـ رحمه الله ـ کۆ دەنگی زانایانی لەو بارەیەوە نەقڵ کردووە ودەڵێت : «الغِيبةُ لا تفطِّر الصائمَ إجماعًا، فلا يصحُّ حملُ الحديثِ على ما يخالِفُ الإجماعَ»(٦).
واتە : غەیبەت کردن ڕۆژو بەتاڵ ناکاتەوە بەکۆ دەنگی زانایان ، وناکرێت فەرموودەکە بەپێچەوانەی کۆ دەنگی زانایانەوە لێک بدرێتەوە .

منیش دەڵێم : هەرچەند الإمامُ الأوزاعيُّ ـ رحمه الله ـ پێچەوانەی ئەم بۆ چوونەی هەبووە وگوتوویەتی : «يَبْطُل الصومُ بالغِيبة ويجب قضاؤُه»(٧)،
واتە : ڕۆژو بەغەیبەت کردن بەتاڵ دەبێتەوە وپێویستە قەزا بکرێتەوە .
بەڵام لاوزی بۆچوونەکەی لەوەوە دەرەکەوێت کەئەو بەڵگەیەیی پشتی پێ بەستووە بەهێز نی یە کەبریتی یە لەم فەرموودەیە: «خَمْسٌ يُفَطِّرْنَ الصَّائِمَ: الغِيبَةُ وَالنَّمِيمَةُ وَالكَذِبُ وَالقُبْلَةُ وَاليَمِينُ الفَاجِرَةُ»(٨)،
واتە : پێنچ شت هەن ڕۆژو دەشکێنن : غەیبەت ودوو زمانی ودرۆ وماچ کردن وسوێندی خراپ ودرۆ .

جا فەرموودەکە لە ڕووی سەنەدەوە ئەوەندە بەهێز نی یە بکرێتە بەڵگە لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت لێدانەوەی تری بۆ بکرێت ، ئیمامی النوويُّ ـ رحمه الله ـ دەڵێت : «حديثٌ باطلٌ لا يُحْتَجُّ به، وأجاب عنه الماورديُّ والمتولِّي وغيرُهما بأنَّ المرادَ بطلانُ الثوابِ لا نَفْسِ الصوم»(٩).
واتە : فەرموودەیەکی باتڵە وناکرێتە بەڵگە ، وماوەردی وموتەوەلی وەڵامیان داوەتەوە بەوەی مەبەست لێی : بەتاڵ بوونەوەی خێرە نەک خودی ڕۆژووەکە .

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

زانایی پایەبەرز محمد بن على الفرکوس خواى گەورە بیپارێزێ

===============
(١) أخرجه البخاريُّ في «الأدب» بابُ قولِ الله تعالى: ﴿وَٱجۡتَنِبُواْ قَوۡلَ ٱلزُّورِ ٣٠﴾ [الحج] (٦٠٥٧) مِنْ حديثِ أبي هريرة رضي الله عنه.
(٢) «سُبُل السلام» للصنعاني (٢/ ٣٢٠).
(٣) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الأدب» باب: مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلَا يُؤْذِ جَارَهُ (٦٠١٨)، ومسلمٌ في «الإيمان» (٤٧)، مِنْ حديثِ أبي هريرة رضي الله عنه.
(٤) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الصوم» باب: هل يقول: «إنِّي صائمٌ»إذا شُتِمَ؟ (١٩٠٤)، ومسلمٌ في «الصيام» (١١٥١)، مِنْ حديثِ أبي هريرة رضي الله عنه.
(٥) «المجموع» للنووي (٦/ ٣٥٦).
(٦) «المغني» لابن قدامة (٣/ ١٠٤).
(٧) انظر: «المجموع» للنووي (٦/ ٣٥٦).
(٨) قال الزيلعيُّ في «نصب الراية» (٢/ ٤٨٣): «رواه ابنُ الجوزيِّ في «الموضوعات» مِنْ حديث عَنْبَسة .. وقال: هذا حديثٌ موضوعٌ، وقال ابنُ مَعينٍ: سعيدٌ كذَّابٌ، ومِنْ سعيدٍ إلى أنسٍ كُلُّهم مطعونٌ فيهم، انتهى. وقال ابنُ أبي حاتمٍ في كتابِ «العِلَل»: سألتُ أبي عن حديثٍ رواه بقيَّةُ عن محمَّد بنِ الحجَّاج عن مَيْسرةَ بنِ عبد ربِّه عن جابان عن أنسٍ أنَّ النبيَّ عليه السلام قال: «خَمْسٌ يُفَطِّرْنَ الصَّائِمَ..»فذَكَره، فقال أبي: إنَّ هذا كذبٌ، ومَيْسرةُ كان يفتعل الحديثَ».
(٩) «المجموع» للنووي (٦/ ٣٥٦).